2024-07-23 519 جار خوێنراوەتەوە

مانگێك بۆ قەرەبووی خوێندن لە سنووری سلێمانی دیاریكرا

ناوەندی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ماوەی مانگێكی بۆ قەرەبووی خوێندنی ساڵی ڕابردوو دیاری كرد، كە بەهۆی بایكۆتەوە چەند مانگێك دەوام لە ناوەندەكانی خوێندن وەستا.

بەپێی گشتاندنێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بڕیاردراوە  بە دیاری كردنی مانگی ئاب (3-8 تاوەكو 31-8-2024) بۆ قەرەبووكردنەوەی خوێندكاران، كە وەك پەروەردە دەڵێت، ساڵێكی خوێندنی ئاسایی نەبووە و خوێندكاران وەك پێویست پڕۆگرامەكانی خوێندنیان پێ‌ نەوتراوە.

ئەوەشهاتووە،  بۆ قەرەبوو كردنەوەی بەشێك لەو پڕۆگرام و بابەتانە بڕیار درا، كە خولی بەهێزكردنی هاوینە لەسەر ئەركی وەزارەتی پەروەردە لەسنووری پەروەردەكان بكرێتەوە و هەفتانە 4 ڕۆژ وانە دەخوێندرێت و هەر ڕۆژەی 4 وانەیە.

خولی بەهێزكردنەكە پۆلی یەكەمی بنەڕەتی (وانەكانی: كوردی و بیركاری و زانست لەگەڵ چالاكی هونەر و وەرزش) و پۆلی چوارەمی بنەڕەتی (وانەكانی: بیركاری و زانست و عەرەبی لەگەڵ چالاكی هونەر و وەرزش) و پۆلی حەوتەم (وانەكانی: بیركاری و زانست و ئینگلیزی لەگەڵ چالاكی هونەر و وەرزش) و پۆلی دەیەمی زانستی و وێژەیی دەگرێتەوە.


  • عایشەگوڵ دۆغان: لەوانەیە لە ماوەیەکی کورتدا پەکەکە بەڕێوەچوونی کۆنگرەی خۆی ڕابگەیەنێت

  • پەکەکە 12ـەمین کۆنگرەی خۆی بەست

  • عەلى حەمە ساڵح: ئایندەى هاوڵاتى و حکومەتى هەرێم لەبەردەم کارەساتدایە

  • داواى دەستلەکارکێشانەوەى وەزیرى تەندروستى دەکرێت

  • ئەمڕۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە رۆژنامەیی وەقائیعی عێراقی بڵاودەكرێتەوە

  • پارتی و یەکێتی گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت ڕادەگرن

  • سەنتەری میترۆ: ئەگەر هەیە بەشێك لە ڕۆژنامەنووسان بەهۆی ژیری دەستکردەوە کارەکانییان لەدەست بدەن

  • كەجەكە: كورد پشتیوانێكی گرنگی لەدەستدا و كەلێنەكەی بە ئاسانی پڕ نابێتەوە

  • سرى سورەییا کۆچى دوایى کرد

سەرەکی