2024-09-07 228 جار خوێنراوەتەوە

عومەر گوڵپی: لە ماوەی 20 ساڵی ئابووری سەربەخۆدا، هیچ مانگێک هاووڵاتییان مووچەیان بە ڕێکوپێکی وەرنەگرتووە

ناوەندی هەواڵ

ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، داهاتى ناوخۆ لە هەرێمی کوردستان مانگانە لەنێوان 500 تا 600 ملیار دینارە و ئامادەم ئەوە بسەلمێنم، دەشڵێت،لە ماوەی 20 ساڵی ئابووری سەربەخۆدا، هیچ مانگێک هاووڵاتییان مووچەیان بە ڕێکوپێکی وەرنەگرت.

ئەمڕۆ شەممە 7-9-2024، عومەر گوڵپی، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی مووچە لە بەغداوە دێت، بەڵام داهاتی ناوخۆ تا ئێستا بە نادیاری ماوەتەوە، ئەگەر داهاتەکە زیادی کردبێت، بە دڵنیاییەوە کەمی نەکردووە.

وتیشى، داهاتى ناوخۆ لە هەرێمى کوردستان مانگانە لەنێوان 500 تاوەکو 600 ملیار دینار،  ئەگەر راست نییە با حکومەت سکاڵام لەسەر تۆماربکات و ئامادەم لەبەردەم دادگا وتەکانم بسەلمێنم، لەساڵى 2022 چوار سکاڵاى دژى حکومەتى هەرێمى کوردستان تۆمارکردووە، بەڵام دادگا دووانیانى رەتکردووەتەوە و ئەو سکاڵایانەى لەلایەن دادگاوە رەتکراونەتەوە، لەسەر نەبوونى پارە لەبانکەکان و خراپى رێگاوبانەکان بووە.

باسی لەوەشکرد، ئەگەر بەغدا لە بابەتی گەندەڵیدا بۆ هاووڵاتییەک لە بەسرە و بەغدا خراپبێت، بۆ هاووڵاتییان لە کوردستان سەرچاوەی خێڕ و خۆشییە، لە ساڵى 2013ەوە کە ئابووری سەربەخۆ دەستی پێکرد تا ساڵی 2023هیچ مانگێک هاووڵاتییان مووچەکانیان بە ڕێک و پێکی وەرنەگرتووە.

کێشەى دواکەوتنى مووچە لەهەریم بەردەوامى هەیە و لەگەڵ ئەوەى نۆ ڕۆژ لە مانگى نۆى ئەمساڵ تێپەڕ دەبێت، هێشتا دیار نییە کەى مووچەى مانگى هەشتى مووچەخۆران دابەشدەکرێت.

 

  • عایشەگوڵ دۆغان: لەوانەیە لە ماوەیەکی کورتدا پەکەکە بەڕێوەچوونی کۆنگرەی خۆی ڕابگەیەنێت

  • پەکەکە 12ـەمین کۆنگرەی خۆی بەست

  • عەلى حەمە ساڵح: ئایندەى هاوڵاتى و حکومەتى هەرێم لەبەردەم کارەساتدایە

  • داواى دەستلەکارکێشانەوەى وەزیرى تەندروستى دەکرێت

  • ئەمڕۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە رۆژنامەیی وەقائیعی عێراقی بڵاودەكرێتەوە

  • پارتی و یەکێتی گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت ڕادەگرن

  • سەنتەری میترۆ: ئەگەر هەیە بەشێك لە ڕۆژنامەنووسان بەهۆی ژیری دەستکردەوە کارەکانییان لەدەست بدەن

  • كەجەكە: كورد پشتیوانێكی گرنگی لەدەستدا و كەلێنەكەی بە ئاسانی پڕ نابێتەوە

  • سرى سورەییا کۆچى دوایى کرد

سەرەکی