4   کاتژمێر پێش ئێستا 94 جار خوێنراوەتەوە

دابەشکردنی هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دەستپێدەکات

ئیرادە میدیا

وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ ڕایگەیاند: هاوکاریی داراییی مانگی تشرینی یەکەمی (ئۆکتۆبەر)ی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی گەیشتووەتە سەر هەژمارەکانی وەزارەتەکە و ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی دەستیان پێکردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی وەزارەتەکە، ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی تشرینی دووەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی) دەستیکردووە بە ئەنجامدانی تەواوی ڕێکارە دارایی و ژمێریارییە پێویستەکان.

بڕیارە هاوکارییەکان لە ماوەیەکی کورتدا، بە تایبەت لە ڕۆژی پێنجشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2025، دەستبکرێت بە دابەشکردنی.

وەزارەتەکە جەختی لەوەش کردەوە کە لەم خولەی دابەشکردندا، ئاسانکاریی زیاتر کراوە و زیاتر لە 97%ی ئەفسەر، پلەدار و پێشمەرگەکان هاوکارییەکانیان لە ڕێگەی پڕۆژەی "هەژماری من" وەردەگرن، ئەو بەشەی ماوەتەوە، لە ڕێگەی سیستمی بانکیی ئاساییەوە مووچە و هاوکارییەکانیان پێدەگات.

  • ئیسرائیل بۆ لوبنان: یان چەکی حزبوڵا یان ئۆپەراسیۆنی سەربازی

  • عێراقیچی: هەر گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەمریکا تەنها لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمی دەبێت

  • وەزارەتی بازرگانی عێراق: نیو ملیۆن هاووڵاتیمان لە لیستی بەشەخۆراکی مانگانە دەرهێنا

  • دابەشکردنی هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دەستپێدەکات

  • ڕۆژێك پشووى فه‌رمى له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌ فه‌رمیه‌كانى حكومه‌ت ڕاگه‌یه‌نرا

  • ئه‌مڕۆ له‌به‌غدا چى ڕوویدا؟ ته‌یف سامى له‌باره‌ى مووچه‌وه‌ قسه‌ى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى كرد

  • مانگی ڕابردوو نزیكه‌ى شه‌ش ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم فرۆشراوە

  • هه‌وڵى دزینى بۆرى نه‌وت درا

  • باكرهان په‌یامێكى به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

سەرەکی