3   کاتژمێر پێش ئێستا 62 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق: نیو ملیۆن هاووڵاتیمان لە لیستی بەشەخۆراکی مانگانە دەرهێنا

ئیرادە میدیا

وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، پاش ئەنجامدانی پرۆسەیەکی وردبینی تێروتەسەلی داتاکان لەناو سیستەمی ئەلیکترۆنی، بەشەخۆراکی مانگانەی نزیکەی نیو ملیۆن هاووڵاتی لەسەرتاسەری وڵات ڕاگیراوە.

محەمەد حەنوون، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی بازرگانی، ڕایگەیاند: بڕیاری ڕاگرتنەکە ژمارەیەک چین و توێژی لەخۆگرتووە کە ئیستا مەرجەکانی وەرگرتنی بەشەخۆراک نایانگریتەوە، لەوانەش: گەشتیاران، خاوەن داهاتەکان، خاوەن کۆمپانیاکان و ئەو کەسانەی کە ناسنامەیان نادیارە.

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی دەشڵێت: ئەم هەنگاوە دوای وردبینییەکی گشتگیر بۆ داتاکان لەناو سیستەمی ئەلیکترۆنی جێبەجێکرا، بەمەبەستی دابەشکردنێکی دادپەروەرانەتر.

وەزارەتی بازرگانی ئاماژەی بەوەش دا کە لە چوارچێوەی نوێکردنەوەی کارتی خۆراکدا، چەند خزمەتگوزارییەکی ئەلیکترۆنی نوێ دەستیانپێکردووە، لەوانە لابردنی ڕاگرتن و گواستنەوە و دابەشکردن.

ئەزموونی جێبەجێکردنی ئەم خزمەتگوزارییانە بەشێوەیەکی تاقیکاری لە پارێزگای واسیت دەستیپێکردووە و پاشان بۆ پێنج پارێزگای دیکەش فراوان کراوەتەوە.

وتەبێژەکە دووپاتی کردەوە: لە نزیکترین کاتدا، هاووڵاتیان دەتوانن بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنە فەرمییەکەوە داواکاریی لابردنی بێبەشکردنیان پێشکەش بکەن. ئەو کەسانەی بەشەخۆراکەکەیان لێبڕاوە، دەتوانن لە ڕێگەی خستنەڕووی بەڵگەنامەکانەوە داوا بکەن مافەکانیان دەگەڕێتەوە.

  • ئیسرائیل بۆ لوبنان: یان چەکی حزبوڵا یان ئۆپەراسیۆنی سەربازی

  • عێراقیچی: هەر گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەمریکا تەنها لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمی دەبێت

  • وەزارەتی بازرگانی عێراق: نیو ملیۆن هاووڵاتیمان لە لیستی بەشەخۆراکی مانگانە دەرهێنا

  • دابەشکردنی هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دەستپێدەکات

  • ڕۆژێك پشووى فه‌رمى له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌ فه‌رمیه‌كانى حكومه‌ت ڕاگه‌یه‌نرا

  • ئه‌مڕۆ له‌به‌غدا چى ڕوویدا؟ ته‌یف سامى له‌باره‌ى مووچه‌وه‌ قسه‌ى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى كرد

  • مانگی ڕابردوو نزیكه‌ى شه‌ش ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم فرۆشراوە

  • هه‌وڵى دزینى بۆرى نه‌وت درا

  • باكرهان په‌یامێكى به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

سەرەکی