3   کاتژمێر پێش ئێستا 11147 جار خوێنراوەتەوە

باكرهان په‌یامێكى به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پێویستە دەمیرتاش‌و سەرجەم گیراوانی پرسی کۆبانێ ئازادبکرێن".

تونجەر باکرهان هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی‌و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) ڕایگەیاند، پەیوەست بەداواکەی باخچەلی بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش کە ئاماژەی بەوەکردبوو، ئازادکردنی دەبێتە هۆی خێر بۆ تورکیا، "ئێمە سوپاسی دەکەین‌و پێویستە ئیتر دەمیرتاش‌و سەرجەم گیراوانی پرسی کۆبانێ ئازادبکرێن".

هەروەها ئاماژەی بەوەدا، شاندی ئیمراڵی بەفەرمی داوای لەئەردۆغان کردووە کۆمسیۆنی پرۆسەی ئاشتی سەردانی ئۆجەلان بکات.

دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتیی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیست (مەهەپە)، لەکۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لەپەرلەمانی تورکیا، داوای ئازادکردنی دەمیرتاشی کردو دووپاتیکردەوە، ئازاکردنی ئەو، دەبێتە مایەی خێر بۆ تورکیا.

لە 4ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2016، سەڵاحەددین دەمیرتاش‌و فیگەن یوکسەکداغ هاسەرۆکانی پێشووی هەدەپە بەتۆمەتی تێوەگلانییان لەدۆسییەی کۆبانێ دەستگیرکران. 

دۆسیەی کۆبانێ دوای ئەوەی دەستیپێکرد، کاتێک لەتشرینی یەکەمی 2014دا لەباکووری کوردستان خۆپیشاندانی فراوان بۆ پشتیوانی لەشاری کۆبانێ بەڕێوەچوون‌و توندوتیژی لێکەوتەوە، لەسەر دۆسییەکە سەڵاحەددین دەمیرتاش بە42 ساڵ زیندانیکردن سزادراو  فیگەن یوکسەکداغ 32 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا. 

هەرچەندە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا سێجار داوای ئازادکردنی سەڵاحەددین دەمیرتاشی کردووە، بەڵام بڕیارەکە تائێستا جێبەجێنەکراوەو چاوەڕێدەکرێت لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی‌و دامەزراندنی کۆمسيۆنی پەرلەمانی بۆ بەره‌و پێشبردنی پرۆسەکە، بەشێک لەزیاندانییە سیاسییەکان ئازادبکرێن، کە لەنێوییاندا سەڵاحەددین دەمیرتاش لەخۆدەگرێت.

  • ڕۆژێك پشووى فه‌رمى له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌ فه‌رمیه‌كانى حكومه‌ت ڕاگه‌یه‌نرا

  • ئه‌مڕۆ له‌به‌غدا چى ڕوویدا؟ ته‌یف سامى له‌باره‌ى مووچه‌وه‌ قسه‌ى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى كرد

  • مانگی ڕابردوو نزیكه‌ى شه‌ش ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم فرۆشراوە

  • هه‌وڵى دزینى بۆرى نه‌وت درا

  • باكرهان په‌یامێكى به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • هه‌واڵى ناخۆش گه‌یشت.. چاوه‌ڕێى مووچه‌ مه‌بن

  • بڕیارێكى نوێ له‌باره‌ى نه‌وت‌و به‌نزینه‌وه‌ ده‌درێت

  • 1500 ڕۆژنامه‌نووس‌و زیاتر له‌ 300 چاودێرى نێوده‌وڵه‌تى ڕوماڵ‌و چاودێریى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن

  • سه‌در ده‌ركه‌وته‌وه‌و هێرشده‌كاته‌سه‌ر به‌رپرسانى باڵاى حزبى‌و حكومیى

سەرەکی