2025-11-04 9807 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌مڕۆ له‌به‌غدا چى ڕوویدا؟ ته‌یف سامى له‌باره‌ى مووچه‌وه‌ قسه‌ى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى كرد

به‌پێى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، ئه‌مڕۆ له‌به‌غدا ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایی قسه‌ى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى كردووه‌و به‌وه‌زیره‌ كورده‌كانى وتووه‌، "چاوه‌ڕووانى پاره‌ مه‌بن، چونكه‌ پاره‌مان نییه‌".

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیران‌و بەئامادەبوونی وەزیرانی کوردو تەیف سامی وەزیری دارایی کۆبووەوە.

پێش کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران د.فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە قسەی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی کردووە بۆ ئەوەی بڕیاری خەرجکردنی مووچە بدات، بەڵام سوودانی وتوویەتی:"پارەمان نییە".

دوای کۆبوونەوەش بەرپرسێکی دیکەی کورد لەبەغدا قسەی لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی کردووە، ئەویش بەهەمانشێوە وتوویەتی:"پارەمان نییە".

بەرپرسەکەی کورد بەتەیف سامی وتووە:"ئێستا بڕیارەکە بدەن‌و دەست بەکۆکردنەوەی پارە بکەن، کێشە نییە ناردنی بکەوێتە دوای هەڵبژاردنیش"، بەڵام تەیف سامی ڕازینەبووەو وتوویەتی "لێیگەڕێ تا دوای هەڵبژاردن".

نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان لەکاتێکدایە، تەنها لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران وەک بانگەشەی هەڵبژاردن بڕیار لەسەر چەندین پڕۆژە دراوەو پارەیان بۆ تەرخانکراوە، تەنها یەک پڕۆژەیان گوژمەکەی 900 ملیار دینار بووە.

هەر لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆ بەنایاسایی بڕیاری تاپۆکردنی سەدان خانووی زێدەڕۆدراوە ئەمەش هەر بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن.

ئەمڕۆ دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بوو پێش هەڵبژاردن، بەوپێیەی سێشەممەی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

حکومەتی هه‌رێم لەئاستی باڵا لەهەوڵدان بەردەوامە بۆ ئەوەی مووچەی مانگی نۆ لەم ڕۆژانە بنێردرێت، حکومەتی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێکردووە، نەوتی کوردستان بێ گرفت ڕەوانەی بازاڕەکانی جیهان دەکرێت‌و لیستی مووچە کێشەی نییە، هاوکات 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ ئامادەیە لەگەڵ میزان موراجەعە.

پێشبینیدەکرێت؛ وەزارەتی دارایی کوردستان چاوەڕانی بەغدایە بۆ ناردنیان، سەرەڕای ئەمانە لەوەزارەتی دارایی هه‌رێم وتوویه‌تى، "لەدوو ڕۆژی داهاتوودا میزان مراجەعەی مانگی نۆو لیستی مووچەی مانگی 10 لەڕێگەی تیمێکەوە بۆ بەغدا دەنێرن".

  • سه‌رۆكوه‌زیرانى پاكستان:له‌ هه‌موو كات زیاتر له‌ ڕێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران نزیكین

  • "لۆزانێکی نوێ" بەڕێوەیە

  • كەیسی شێروان شێروانی دەگەیەندرێتە دورترین سەرۆك وەزیران

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

  • وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"

  • تەندروستی ڕاپەڕین؛ 35 هاوڵاتی بەهۆی تەرزەو زریانەکەی ئەمڕۆوە بریندار بوون

  • گەشتەكان دەستیان پێكردەوە، فرۆكەی ئێرانی لەئاسمانی وڵاتەكە بینرا

  • هێزەكانی ئەمریكا دواین و گەورەترین بنكەی سەربازییان لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا چۆڵكرد

  • گۆڕانكارییەكی هەستیار؛ نەتەنیاهۆ جەنگاوەرە بە ڕەچەڵەك سۆڤێتیەكە بۆ سەرۆكی مۆساد كاندید دەكات

سەرەکی