2025-11-04 6285 جار خوێنراوەتەوە

ڕۆژێك پشووى فه‌رمى له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌ فه‌رمیه‌كانى حكومه‌ت ڕاگه‌یه‌نرا

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە بڕیاریدا، تەنها ڕۆژی سێشەممە 11ى 11ى 2025 كە ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە، وەك پشووی فه‌رمیى لەسه‌رجه‌م دامودەزگاكانی حكوومەت ڕابگەیەنێت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاشكرایكردووه‌، لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاردرا ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە11ى ئه‌م مانگه‌، لەدامودەزگاكانی حكوومەت پشووی گشتیی بێت.

ئەمە لەكاتێكدایە كە پێشتر كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاندبوو، پشوو لەڕۆژی هەینی 7ى 11وه‌ دەستپێدەكات تاوه‌كو ڕۆژی سێشەممە 11ى 11ى 2025، ڕەنگە ماوەكە تا كۆتایی هەفتەش درێژبكرێتەوە، بەڵام بڕیاری كۆتایی لای ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە.

كۆمسیۆنی هەڵبژاردن ڕایگەیاندبوو، وەزارەتی پەروەردە لەڕۆژی 5ی مانگ تاكو 12 مانگ قوتابخانەكانیان ڕادەستدەكەن وەك ئامادەكارییەك بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان.

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

  • وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"

  • تەندروستی ڕاپەڕین؛ 35 هاوڵاتی بەهۆی تەرزەو زریانەکەی ئەمڕۆوە بریندار بوون

  • گەشتەكان دەستیان پێكردەوە، فرۆكەی ئێرانی لەئاسمانی وڵاتەكە بینرا

  • هێزەكانی ئەمریكا دواین و گەورەترین بنكەی سەربازییان لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا چۆڵكرد

  • گۆڕانكارییەكی هەستیار؛ نەتەنیاهۆ جەنگاوەرە بە ڕەچەڵەك سۆڤێتیەكە بۆ سەرۆكی مۆساد كاندید دەكات

  • لەدایکبووانی2008 بۆ 2010 دەخرێنە ناو تۆماری بایۆمەتریی هەڵبژاردنەکان

  • نزار ئامێدی بە سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا

  • سوپای ئیسرائیل: بە 50 فڕۆکەی جەنگی هێرشمانکردە سەر ئێران

سەرەکی