4   کاتژمێر پێش ئێستا 2039 جار خوێنراوەتەوە

وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ى نه‌مانى هێڵى ئینته‌رنێت ده‌دات

دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی كه‌ گوایه‌ له‌ڕۆژی ده‌نگدانی گشتیدا له‌به‌یانی سێشه‌ممه‌ 11ى 11ى 2025 ئینته‌رنێت ڕاده‌گیرێت له‌عێراقدا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ به‌ناڕاست وه‌سفده‌كات‌و ده‌ڵێت، "هیچ گرفتێك له‌خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێدا نابێت".

دیلان ڕه‌شاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، "هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێن، به‌یانی سێشه‌ممه‌ له‌ رۆژی ده‌نگدانی گشتیی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت ڕاده‌گیرێت".

ئه‌و ده‌ڵێت، "به‌هه‌موو هاووڵاتییانی هه‌رێم ڕاده‌گه‌یه‌نین كه‌ هیچ گرفتێك له‌دابینكردنی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت نییه‌ بۆ هه‌موو هاووڵاتییانی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان".

به‌وته‌ى دیلان ڕه‌شاد، "هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌ مۆڵه‌تی فه‌رمییان له‌وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و له‌حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌یه‌ دووپاتییان له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ده‌نگدانی گشتیدا، خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت به‌ته‌واوی له‌به‌یانی زووه‌وه‌ به‌رده‌ستده‌بێت".

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌شیخسته‌روو، هیچ هۆكارێك نییه‌ بۆ ڕاگرتنی ئینته‌رنێت له‌ڕۆژی ده‌نگدانی گشتیداو هیچ نووسراوێك یان ئاماژه‌یه‌كی وامان بۆ نه‌هاتووه‌ نه‌ له‌كۆمسیۆن نه‌ له‌سه‌رووی خۆمان وه‌كو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.

ڕاشیگه‌یاند، خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت بۆ هه‌موو بنكه‌كان‌و ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان دابینكراوه‌.

  • یه‌كێتیى به‌فه‌رمى كشانه‌وه‌ى كاندیده‌كانى ڕاده‌گه‌یه‌نێت

  • سه‌رۆكى لیستى یه‌كێتیى له‌دهۆك چوه‌ ناو پارتیه‌وه‌

  • کارەبای سلێمانی 13 موڵکی کۆمپانیای چاڤی دەفرۆشێت

  • وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ى نه‌مانى هێڵى ئینته‌رنێت ده‌دات

  • بۆ ده‌نگدانى سبه‌ینێ كۆمسیۆن به‌رچاو ڕوونیه‌ك به‌هاوڵاتیان ده‌دات

  • وەزیری بەرگری ئیسرائیل بۆ ئەردۆغان: تۆ کوردەکانت کۆمەڵکوژ کردووە

  • دوای ٧٥ ساڵ بۆ یەکەمین جار سەرۆکی سوریا دەچێتە کۆشکی سپی

  • ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەت لە هەرێم گەیشتە 98٪

  • دانوستاندنی نهێنی واشنتن و دیمەشق بۆ کردنەوەی بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکی لە سوریا

سەرەکی