7   کاتژمێر پێش ئێستا 43 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری بەرگری ئیسرائیل بۆ ئەردۆغان: تۆ کوردەکانت کۆمەڵکوژ کردووە

ئیرادە میدیا

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، بە توندی وەڵامی فەرمانی دەستگیرکردنەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیای دایەوە و بە کۆمەڵکوژکردنی کورد تۆمەتباری کرد.

وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە پەیامێکی ڕاستەوخۆ و تونددا بۆ ئەردۆغان، ئەو هەڕەشانەی سەرۆک کۆماری تورکیای بە "گاڵتەجاڕی" ناوبرد و وتی: ئەردۆغان، فەرمانە گاڵتەجاڕییەکانی دەستگیرکردنت هەڵبگرە و لێرە بڕۆ، چونکە ئەوانە زیاتر بۆ ئەو کۆمەڵکوژییە دەشێن کە دژی کوردەکان ئەنجامت داوە.

وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل جەختی لەسەر ئەم خاڵە کردەوە کە وڵاتەکەیان لە هەموو کاتێک بەهێزترە و "ناترسێت".

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، لەگەڵ پەیامەکەیدا، وێنەیەکی کاریکاتێری ئەردۆغانی بڵاوکردەوە کە تێیدا چاوەکانی بە ئاڵای ئیسرائیل داپۆشرابوون و بە دووربینێکەوە سەیری غەزە دەکات دەکرد.

کاتز لە کۆتایی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەم کاریکاتێرە کرد و بە ئەردۆغانی وتی: تۆ غەززە تەنها بە دووربین دەبینیت.

ئەم قسانەی کاتز، کاردانەوەیەکی ڕاستەوخۆ بوو بەرامبەر بە هەواڵەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو کە تیایدا ئەردۆغان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بێنیامین ناتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە دەرکردبوو.

  • یه‌كێتیى به‌فه‌رمى كشانه‌وه‌ى كاندیده‌كانى ڕاده‌گه‌یه‌نێت

  • سه‌رۆكى لیستى یه‌كێتیى له‌دهۆك چوه‌ ناو پارتیه‌وه‌

  • کارەبای سلێمانی 13 موڵکی کۆمپانیای چاڤی دەفرۆشێت

  • وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ى نه‌مانى هێڵى ئینته‌رنێت ده‌دات

  • بۆ ده‌نگدانى سبه‌ینێ كۆمسیۆن به‌رچاو ڕوونیه‌ك به‌هاوڵاتیان ده‌دات

  • وەزیری بەرگری ئیسرائیل بۆ ئەردۆغان: تۆ کوردەکانت کۆمەڵکوژ کردووە

  • دوای ٧٥ ساڵ بۆ یەکەمین جار سەرۆکی سوریا دەچێتە کۆشکی سپی

  • ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەت لە هەرێم گەیشتە 98٪

  • دانوستاندنی نهێنی واشنتن و دیمەشق بۆ کردنەوەی بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکی لە سوریا

سەرەکی