7   کاتژمێر پێش ئێستا 42 جار خوێنراوەتەوە

دوای ٧٥ ساڵ بۆ یەکەمین جار سەرۆکی سوریا دەچێتە کۆشکی سپی

ئیرادە میدیا

میدیاکانی جیهان، ئاماژە بە کۆبوونەوەیەکی گرنگی چاوەڕوانکراو دەکرێت لە نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا. ئەمە یەکەم دیدار دەبێت لەنێوان سەرۆکی ئەو دوو وڵاتە لە ماوەی زیاتر لە 75 ساڵدا و دەکرێت ئاراستەیەکی تەواو نوێ بێت بۆ پەیوەندییەکانی نێوان دیمەشق و واشنتۆن.

ئەم سەردانە چاوەڕێ دەکرێت پێشکەوتن لە دۆسیەی هەڵگرتنی سزاکانی ئەمریکا لەسەر سوریا بەدیبێنێت، کە ئەحمەد شەرعیش پێشبینی کردووە ئەم قۆناغە کۆتایی بێت و ئەنجامەکانی لە دوو ڕۆژی داهاتوودا دوای دیدارەکە دەربکەوێت.

شەرع جەختی لەسەر هەوڵەکانی حکومەتەکەی کردووەتەوە بۆ سەقامگیرکردنی دۆخی باشووری سوریا، ئەم هەنگاوە بە گرنگترین ئامادەکاری دادەنرێت بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە لە وڵاتەکەدا و دەبێتە سەرەتای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل.

گرنگییەکی مێژوویی دیار لەم سەردانەدا هەیە؛ ئەگەر ئەم دیدارە لە کۆشکی سپی ڕووبدات، ئەحمەد شەرع دەبێتە یەکەم سەرۆکی سوریا لە ماوەی ساڵی 1946ەوە کە پێشوازییەکی لەو ئاستە لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە لێ بکرێت.

ئەمەش دوای سەردانێکی پێشوە دێت کە شەرع بە یاوەری ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوە، بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامی داوە.

  • یه‌كێتیى به‌فه‌رمى كشانه‌وه‌ى كاندیده‌كانى ڕاده‌گه‌یه‌نێت

  • سه‌رۆكى لیستى یه‌كێتیى له‌دهۆك چوه‌ ناو پارتیه‌وه‌

  • کارەبای سلێمانی 13 موڵکی کۆمپانیای چاڤی دەفرۆشێت

  • وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ى نه‌مانى هێڵى ئینته‌رنێت ده‌دات

  • بۆ ده‌نگدانى سبه‌ینێ كۆمسیۆن به‌رچاو ڕوونیه‌ك به‌هاوڵاتیان ده‌دات

  • وەزیری بەرگری ئیسرائیل بۆ ئەردۆغان: تۆ کوردەکانت کۆمەڵکوژ کردووە

  • دوای ٧٥ ساڵ بۆ یەکەمین جار سەرۆکی سوریا دەچێتە کۆشکی سپی

  • ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەت لە هەرێم گەیشتە 98٪

  • دانوستاندنی نهێنی واشنتن و دیمەشق بۆ کردنەوەی بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکی لە سوریا

سەرەکی