1     کاتژمێر پێش ئێستا 17 جار خوێنراوەتەوە

هاتووچۆی هه‌رێم شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌و هۆشداریده‌دات

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتووچۆی هه‌رێم له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا چه‌ند ڕێنماییه‌كی وه‌كو هۆشداریی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ بۆ شۆفێران كه‌ پابه‌ندی یاساكانی هاتووچۆ بن له‌كاتی دۆخه‌ سه‌خته‌كانی كه‌شوهه‌واو بارانباریندا.

له‌ڕێنماییه‌كه‌كانی هاتووچۆی گشتیی هه‌رێمدا هاتووه‌:

یه‌كه‌م: پابەندبوونی تەواو بەهێماکانی هاتووچۆ بەتایبەت هێماکانی دیاریکردنی خێرایی لەسەر شەقام‌و ڕێگاکان.

دووه‌م: پێویستە گرنگییەکی زیاتر بدرێت بەماوەی سەلامەتی لەنێوان ئۆتۆمبێلی خۆت‌و ئۆتۆمبێلەکانی بەردەمت.

سێیه‌م: مافی پیادەکان بدە‌و هاوکارییان بکە لەپەڕینەوەیان لەشەقامەکان.

چواره‌م: پێش دەستکردن بەڕۆشتن دڵنیابەوە لە فڵچەکان، ئاوو ڕۆن، برێک، لایت، تایەکان.

پێنجه‌م: پێویستە هەریەک لەم پارچانە لەئۆتۆمبێلەکەتدا هەبن وه‌كو "ئاگرکوژێنەوە، سێگۆشەی فسفۆڕ، پێویستیەکانی فریاگوزاری سەرەتایی، جەگ، تایەی سپێر کە پێویستە ئامادەبێت بۆ بەکارهێنان".

شه‌شه‌م: لەو شوێنانە دووربكه‌وه‌ کە کۆبوونەوەی ئاو یان لافاوی تیادا دروستدەبێت.  

هاتووچۆی گشتیی هه‌رێم داواشی له‌شۆفێران كردووه‌ كه‌ له‌كاتی پێویستدا هەمیشە ئەم ژمارانەی خوارەوەیان لەیادبێت:

440 ـ کۆنتڕۆڵی هاتووچۆ

115 ـ بەرگری شارستانی

122 ـ فریاگوزاری تەندروستی

104 ـ پۆلیسی فریاکەوتن

106 ـ کۆنتڕۆڵی ئاسایش

  • سەرۆکی دەزگای قەزایی ئێران داوای تووندتركردنى ياساى حیجاب ده‌كات

  • هاتووچۆی هه‌رێم شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌و هۆشداریده‌دات

  • سه‌ركرده‌یه‌كى دیارى یه‌كێتیى: هه‌ڵبژاردن ته‌واو كاتى گفتوگۆیه‌ له‌گه‌ڵ پارتى

  • عێراق ڕوبه‌ڕووى شڵه‌ژانێكى قورسى دارایی ده‌بێته‌وه‌

  • ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دووباره‌ بكرێته‌وه‌و پارتى هۆشداریده‌دات

  • سەید ڕەزای دەرسیم چۆن خۆی کرد بە قوربانی بۆ گەلەکەی؟

  • کەجەکە: کۆمەڵکوژی دێرسیم یەکێکە لە دڕندەترین تاوانەکانی مێژووە

  • بەهۆی بارانبارینەوە، کارەبای سلێمانی تووشی کێشەی تەکنیکی بوو

  • پلەکانی گەرما نۆ پلە دادەبەزن و ئەگەری بەفربارین هەیە

سەرەکی