2   کاتژمێر پێش ئێستا 5136 جار خوێنراوەتەوە

سه‌رچاوه‌ى هێرشه‌كه‌ى دیمه‌شق ئاشكراكراو ئیسرائیلیش ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

وەزارەتی بەرگری سوریا ئامێرە مووشەکییە سەرەتاییەکانی دۆزیوەتەوەو پشتڕاستیکردەوە کە ئەوکەسانەی بەرپرسن لەهێرشەکەی مێززە بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت.

وەزارەتی بەرگری دووپاتیکردەوە، درێغی ناکات لەڕاوەدوونانی ئەوکەسانەی بەرپرسیارن لەهێرشە مووشەکییەکەو جەختیشده‌كاته‌وه‌، ڕێوشوێنی خۆپارێزی لەدژی "هەرکەسێک کە هەڕەشە لەئاسایشی پایتەخت بکات‌و ژیان‌و سەقامگیریی هاووڵاتیان بکاتە ئامانج" دەگیرێتەبەر.

شەوی ڕابردوو وەزارەتی بەرگریی سوریا ئەو ئامێرە سەربازییە سەرەتاییانەی دۆزیەوە کە لەهێرشەکەدا بەکارهێنراون کە لەدیمەشقی پایتەخت ڕوویدا، بەمووشەکێک کە لەسەکۆیەکی مۆبایلەوە هەڵدرابوون، لەکاتێکدا تائێستا لایەنی بەرپرسیار لەهێرشەکە نادیارە.

وەزارەتەکە ڕوونیشیکردەوە، شوێنەکە پارێزراو بووە بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان.

کەناڵی هەواڵی فەرمی سوریا بڵاویکردەوە، ئەو ئامێرانەی دۆزراونەتەوە لەکاتی هەڵدانی دوو موشەکی کاتیۆشا لەگەڕەکی مێززە 86، لەدیمەشقی پایتەخته‌وه‌ بەکارهێنراون.

کەناڵەکە لەزاری بەشی ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەکانی وەزارەتی بەرگرییەوە ئاماژەی بەوەشکردووە، لایەنە پەیوەندیدارەکان توانیان شوێنی هەڵدانی مووشەکەکان دیاریبکەن دوای لێکۆڵینەوە لەگۆشەکانی بەرکەوتن‌و کۆکردنەوەی مووشەکەکان، بەبێئەوەی وردەکاری زیاتر ئاشکرابکات.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ئاژانسی هەواڵی عەرەبی سوریا (سانا) لەزاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە بڵاویکردەوە، هێرشەکە ماڵێکی گەڕەکی مێززەی کردووه‌تە ئامانج‌و لەئەنجامیشدا ژنێکی سوری برینداربووەو زیانی ماددیشى لێکەوتووەتەوە، ئەوەش پشتڕاستیکردووەتەوە کە مووشەکەکان لەسەکۆیەکی مۆبایلەوە هەڵدراون.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووه‌، هێشتا لێکۆڵینەوە لەئارادان بۆ ئەوەی کێ لەپشت هێرشەکەوەیە، هەروەها وەزارەتە پەیوەندیدارەکان "هەوڵی زۆر دەدەن بۆ بەدواداچوون بۆ وردەکارییەکانی هێرشەكه‌" بۆ ئەوەی ڕای گشتی لەوردەکارییەکان ئاگاداربکەنەوە.

لەپێشهاتێکی دواتردا، بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕەتیکردەوە هیچ پەیوەندییەک لەنێوان وڵاتەکەی‌و ئەو تەقینەوەیەدا هەبێت کە لەباڵەخانەیەکدا لەناوچەی عەین ئەلکروم لەناوچەی مێززە لەسوریا ڕوویدا.

  • له‌باره‌ى كه‌شى ئه‌مشه‌وه‌وه‌ هۆشداریده‌درێت

  • سوپای پاسدارانی ئێران دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لەکەنداو پشتڕاستدەکاتەوە

  • سه‌رچاوه‌ى هێرشه‌كه‌ى دیمه‌شق ئاشكراكراو ئیسرائیلیش ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • سەرۆکی دەزگای قەزایی ئێران داوای تووندتركردنى ياساى حیجاب ده‌كات

  • هاتووچۆی هه‌رێم شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌و هۆشداریده‌دات

  • سه‌ركرده‌یه‌كى دیارى یه‌كێتیى: هه‌ڵبژاردن ته‌واو كاتى گفتوگۆیه‌ له‌گه‌ڵ پارتى

  • عێراق ڕوبه‌ڕووى شڵه‌ژانێكى قورسى دارایی ده‌بێته‌وه‌

  • ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دووباره‌ بكرێته‌وه‌و پارتى هۆشداریده‌دات

  • سەید ڕەزای دەرسیم چۆن خۆی کرد بە قوربانی بۆ گەلەکەی؟

سەرەکی