3   کاتژمێر پێش ئێستا 4823 جار خوێنراوەتەوە

عێراق ته‌واوى سنووره‌كانى له‌گه‌ڵ ڕۆژئاواى كوردستان‌و سووریا به‌خه‌نده‌قى سێ مه‌ترى جیاكرده‌وه‌

فەرماندەیی پاسەوانی سنوری ئاشكرایده‌كات، سەرجەم سنورەکان بەڕووی سوریادا کۆنترۆڵکراوە، ده‌شڵێت، "دیواری کۆنکرێتی بەرز، خەندەقی سێ مەتری‌و تەل‌و بەربەستی تەلی دڕکاوی‌و کامێرای گەرم لەسەر سنور دانراوە، بۆ ڕێگریی لەهەر دزەکردن‌و سنوربەزاندنێک".

فەرماندەیی پاسەوانی سنوری عێراق بڵاویکردەوە، سیستمێکی بەرگریی تەواوکاری تۆکمەیان لەسنورەکانی وڵات دروستکردووە، سیستمی پاراستنی سنوری عێراق‌و سوریا لەساڵی 2022 دەستیپێکردووە بەدرێژایی 618 کیلۆمەتر، تائێستا 350 کیلۆمەتر دیواری کۆنکرێتی دانراوەو پڕۆسەکە بەردەوامە بۆ داخستنی سەرجەم کەلێنەکان‌و ڕێگریی لەقاچاخچێتی‌و دزەکردن.

له‌ڕاگەیەندراوەکەیدا، پاسه‌وانى سنوورى عێراق نووسیویه‌تى، "دیوارە کۆنکرێتییەکە بەچەندین سیستمی رێگریی پاڵپشتیدەکرێت، لەوانە خەندەقێک بەقوڵایی سێ مەترو پانی سێ مەتر، لەگەڵ سەنگەرێکی خوڵین بەبەرزی سێ مەتر، پەرژینی تەلبەندو دڕکاوی، لەهەر کیلۆمەترێکیشدا بورجێکی چاودێریی دانراوە، کە سیستمی کامێرای گەرمی بۆ دانراوەو پەیوەستکراوە بەسیستمێکی چاودێریی ناوەندییەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، سیستمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەو ئامێری چاودێری شەوو ڕۆژی بۆ دانراوەو فەرماندەی گشتیش بەردەوامە لەسەر کارەکانی بۆ تووندکردنی سنورەکانی ڕۆژانە 200 قاڵبی کۆنکرێتی هونەری پێشکەوتوو بەرهەمدەهێنرێت‌و لەسەر سنورەکە جێگیردەکرێت.

پاسەوانی سنوری عێراق ئه‌وه‌شى وتووه‌، "لەسەر سنورەکانی ئێران، ئوردن، سعودیە، کوەیت‌و تورکیاش بەربەست‌و خاڵی چاودێری دانراوە بەپێی باری ئەمنی هەر ناوچەیەک، لەهەندێک ناوچەی سنوری ئێران خەندەق‌و سیستمی ئاگادارکردنەوەو پەرژین دانراوە، سەرەڕای ئەوەی گرێبەستکراوە بۆ کڕینی 35 فڕۆکەی چاودێری تایبەتی کە توانای فڕینی تا 80 کیلۆمەتر هەیەو بەسەر سەرجەم یەکەکانی سنوردا دابەشدەکرێت".

له‌كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه‌، "ناوەندێکی کۆنترۆڵ‌و چاودێری نوێ لەفەرماندەیی پاسەوانی سنور لەبەغدا دامەزراوە، بۆ بەڕێوەبردن‌و سەرپەرشتیکردنی هەزاران کامێرای جێگیر لەسەر سنورەکان، کە لەئێستادا زیاتر لە 975 کامێری گەرمی بەستراونەتەوە بەناوەندی سەرەکییەوە، سەرەڕای پەرەپێدانی سیستمی پەیوەندی بەردەوام لەنێوان فەرماندەیی ناوەندی پاسەوانی سنور لەبەغدا لەگەڵ بچووکترین یەکەی سنور کە بەدرێژایی سنورەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بڵاوەیان پێکراوە".

  • زانیارییه‌كى سه‌نجڕاكێش.. فەرەنسا كرێى 50 ساڵى خێزانێكى عێراقى قه‌رزاره‌

  • عێراق ته‌واوى سنووره‌كانى له‌گه‌ڵ ڕۆژئاواى كوردستان‌و سووریا به‌خه‌نده‌قى سێ مه‌ترى جیاكرده‌وه‌

  • ئیراده‌ له‌باره‌ى هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان به‌فه‌رمانى مه‌زڵوم عه‌بدى زانیاریى گرنگ ئاشكراده‌كات

  • چه‌كدارێكى فه‌ڵه‌ستینى ته‌قه‌ له‌سوپاى ئیسرائیل ده‌كات‌و له‌چه‌ند چركه‌یه‌كدا ده‌كوژرێت

  • له‌ئێران ئاگرێكى گه‌وره‌ كه‌وته‌وه‌و حكومه‌تى ئه‌و وڵاته‌ش داواى هاوكارى به‌په‌له‌ ده‌كات

  • زیاتر له‌ 300 خوێندكارو مامۆستا ڕفێندران

  • ئۆجه‌لان په‌یامێكى گرنگ بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • له‌ئه‌ڵمانیاوه‌ زانیاریی له‌باره‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌سه‌ده‌و دیمه‌شق ئاشكراده‌كرێت

  • حزبی دەعوە بە فەرمی نوری مالکی بۆ سەرۆک وەزیران کاندید دەکات

سەرەکی