7   کاتژمێر پێش ئێستا 7741 جار خوێنراوەتەوە

له‌ئێران ئاگرێكى گه‌وره‌ كه‌وته‌وه‌و حكومه‌تى ئه‌و وڵاته‌ش داواى هاوكارى به‌په‌له‌ ده‌كات

ئەمڕۆ شەممە، میدیا ناوخۆییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ئێران داوای هاوکاریی دەرەکی کردووە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرێکی گەورە کە ماوەی چەند ڕۆژێکە دارستانەکانی باکوری ئەو وڵاتەی گرتووه‌ته‌وه‌و له‌كۆنتڕۆڵی خۆی ده‌رچووه‌.

دارستانەکانی هیرکانیا نزیکەی هەزار کیلۆمەتر بەدرێژایی کەناراوەکانی ئێران لەدەریای خەزەرو بەرەو ئازەربایجانی دراوسێ درێژ دەبنەوە.

یونسکۆ لەساڵی 2019دا دارستانەکانی وەک میراتی جیهانی ناساند كه‌ ته‌مه‌نی لەنێوان 25 بۆ 50 ملیۆن ساڵدایه‌و هه‌زاران ئاژه‌ڵی كێوی‌و زینده‌وه‌ری تێدایه‌، شوێنی زیاتر لە 3200 جۆری ڕووەکه‌ له‌ئاستی جیهانیدا.

لای خۆیه‌وه‌، ئاژانسی هەواڵی "ئیرنا"ی فەرمی ئێران بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، ئاگرێک کە سەرەتای مانگی نۆڤەمبەر لەو ناوچەیە کەوتەوەو لەسەرەتادا کوژێنراوه‌ته‌وه‌و كۆنتڕۆڵكراوه،‌ به‌ڵام  لە 15ی ئەم مانگەدا سەرلەنوێ هەڵگیرساوه‌ته‌وه‌.

هاوكات، محەممەد جەعفەر غەمپەنا جێگری سەرۆک کۆماری ئێران رایگه‌یاندووه‌، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی تیمه‌كانی فریاگوزاری له‌ئاستی هه‌موو ئێران خراونه‌ته‌گه‌ڕ بۆ رێگرتن له‌ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ئاگره‌كه‌.

شینا ئەنساری سەرۆکی ڕێکخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران ئه‌مرۆ شەممە وتی: دوو فڕۆکەی تایبەتمەند بۆمبڕێژکەری ئاوی‌و هێلیکۆپتەرێک‌و هەشت کەس لەتورکیاوە ڕەوانەی ناوچه‌كه‌ كراون.

تەلەفزیۆنی فه‌رمی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر پێویست بکات داوای هاوکاری لەڕووسیاش دەکەین.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، گوایە ئاگرەکە لەناوچەی بەردینی ئێلیت سەر بەپارێزگای مازەندەران لەباکووری ئێران لەلایەن ڕاوچییەکانەوە دەستی پێکردووه‌.

  • زانیارییه‌كى سه‌نجڕاكێش.. فەرەنسا كرێى 50 ساڵى خێزانێكى عێراقى قه‌رزاره‌

  • عێراق ته‌واوى سنووره‌كانى له‌گه‌ڵ ڕۆژئاواى كوردستان‌و سووریا به‌خه‌نده‌قى سێ مه‌ترى جیاكرده‌وه‌

  • ئیراده‌ له‌باره‌ى هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان به‌فه‌رمانى مه‌زڵوم عه‌بدى زانیاریى گرنگ ئاشكراده‌كات

  • چه‌كدارێكى فه‌ڵه‌ستینى ته‌قه‌ له‌سوپاى ئیسرائیل ده‌كات‌و له‌چه‌ند چركه‌یه‌كدا ده‌كوژرێت

  • له‌ئێران ئاگرێكى گه‌وره‌ كه‌وته‌وه‌و حكومه‌تى ئه‌و وڵاته‌ش داواى هاوكارى به‌په‌له‌ ده‌كات

  • زیاتر له‌ 300 خوێندكارو مامۆستا ڕفێندران

  • ئۆجه‌لان په‌یامێكى گرنگ بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • له‌ئه‌ڵمانیاوه‌ زانیاریی له‌باره‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌سه‌ده‌و دیمه‌شق ئاشكراده‌كرێت

  • حزبی دەعوە بە فەرمی نوری مالکی بۆ سەرۆک وەزیران کاندید دەکات

سەرەکی