10   کاتژمێر پێش ئێستا 3563 جار خوێنراوەتەوە

له‌ئه‌ڵمانیاوه‌ زانیاریی له‌باره‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌سه‌ده‌و دیمه‌شق ئاشكراده‌كرێت

ئاژانسى فه‌رمى هەواڵی ئەڵمانیا لەزاری سەرچاوە ئاگادارەکانیەوە، ئاگربەستی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)و حکومەتی سوریای ڕاگەیاندوه‌ کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتییش بەشداربوونه‌ لەدانوستانەکانی ڕاگرتنی شەڕ.

دوابەدوای پێکدادان‌و ڕووبەڕووبوونەوەکان لەشوێنە جیاوازەکانی لادێکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ڕەققە، بەئامادەبوونی هاوپەیمانی نێودەڵەتیی، هەسەدەو  هێزەکانی حکومەتی سوریا ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەست لەناوچەکە.

بەپێی ئاگربەستەکە ڕێککەوتنێک لەنێوان هەسەدەو وەزارەتی بەرگریی سوریا کراوە بۆ ڕاگرتنی تەقەو ڕاگرتنی هەموو تۆپباران‌و هێرشەکانیان بۆ بەبەئامانجگرتنی یەکتر.

ئاژانسەکە ئاشکرایکردووە، سەرباری ئەوەی هەسەدە داوای لەحکومەتی سوریا کردووە لەو ناوچانە بکشێتەوە کە دەستی بەسەرداگرتووە، سوپای حکومەتیش ڕەتیکردوەتەوە بکشێتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، لەکۆبوونەوە سێقۆڵییەکەی هەسەدەو هاوپەیمانان‌و حکومەتی سوریا، داوای پابەندبوون بەڕێککەوتنی 10ی ئادار کراوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە لەچەند رۆژی ڕابردوودا، بەردەوام هەردوولا یەكتریان تۆمەتباردەكرد بەهێرشكردنەسەر یەكتر، هاوكات ئه‌وه‌ش ڕاگه‌یه‌نراوه‌، بەهۆی بۆردوومانی هەسەدەوە، چەندین سەربازی حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع كوژراون.

كێشەكانی هەسەدەو حكوومەتی سووریا ئەگەرچی ڕێككەوتن‌و ئاگربەست هەیە، بەڵام بەهۆی پێگەی هێزەكانی نزیك لەتوركیا لەو ناوچەیە، شەڕو ئاڵۆزییەكان سەرهەڵبدەنەوە، لەمبارەیەوە ئیلهام ئەحمەد رای گەیاندووە، لەگەڵ توركیا گفتوگۆ دەكەین.

ئیلهام ئەحمەد ڕاشیگەیاند، دوای ئەو پرۆسەیەی لەتوركیا دەستیپێكردووە، پێویستە حكوومەتی ئەو وڵاتە هەڵوێست‌و دیدی خۆی لەبارەی  كوردو بەتایبەتی باكورو رۆژهەڵاتی سووریا بگۆڕێت.

جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، نە دوێنێ‌و نە ئەمڕۆ هیچ دوژمنایەتییەكیان بەرامبەر توركیا پێشان نەداوە، هیچ نیازێكیشیان نییە لەداهاتوودا دوژمنایەتی توركیا بكەن.

لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا، ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆكی پێوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری باكورو ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، "توركیا ساڵانێكە كورد لەسووریا وەك هەڕەشەیەك دەبینێت، ئەوەش په‌یوەندی بەو سیاسەتە ناوخۆییەوە هەبوو كە دژی كورد په‌یڕەو دەكرا، لەپرۆسەی ئاشتی‌و كۆمەڵگەی دیموكراتیدا، كاتی ئەوە هاتووە توركیا هەڵوێستی خۆی بەرامبەر بەكورد بگۆڕێت".

ئه‌وه‌شى وت، "نە دوێنێ‌و نە ئەمڕۆش هیچ دوژمنایەتییەكمان بەرامبەر توركیا پێشان نەداوە، هیچ نیازێكمان نییە سبەینێ دوژمنایەتی توركیا بكەین، هیچ نیازێكمان نییە لەدژی ئەوان شەڕ بكەین، بەپێچەوانەوە دەڵێین بەرژەوەندیی هاوبەشمان هەیە، لەبابەتی سەقامگیری سووریادا، ئەمەش كاریگەریی لەسەر سەقامگیری توركیا هەیە، په‌یوەندییەكان لەم چوارچێوەیەدان، هیوادارین لەڕۆژانی داهاتوودا لەگەڵ پێشكەوتنی پرۆسەكەدا هەنگاوی ئەرێنی بنرێت".

  • زانیارییه‌كى سه‌نجڕاكێش.. فەرەنسا كرێى 50 ساڵى خێزانێكى عێراقى قه‌رزاره‌

  • عێراق ته‌واوى سنووره‌كانى له‌گه‌ڵ ڕۆژئاواى كوردستان‌و سووریا به‌خه‌نده‌قى سێ مه‌ترى جیاكرده‌وه‌

  • ئیراده‌ له‌باره‌ى هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان به‌فه‌رمانى مه‌زڵوم عه‌بدى زانیاریى گرنگ ئاشكراده‌كات

  • چه‌كدارێكى فه‌ڵه‌ستینى ته‌قه‌ له‌سوپاى ئیسرائیل ده‌كات‌و له‌چه‌ند چركه‌یه‌كدا ده‌كوژرێت

  • له‌ئێران ئاگرێكى گه‌وره‌ كه‌وته‌وه‌و حكومه‌تى ئه‌و وڵاته‌ش داواى هاوكارى به‌په‌له‌ ده‌كات

  • زیاتر له‌ 300 خوێندكارو مامۆستا ڕفێندران

  • ئۆجه‌لان په‌یامێكى گرنگ بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • له‌ئه‌ڵمانیاوه‌ زانیاریی له‌باره‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌سه‌ده‌و دیمه‌شق ئاشكراده‌كرێت

  • حزبی دەعوە بە فەرمی نوری مالکی بۆ سەرۆک وەزیران کاندید دەکات

سەرەکی