9   کاتژمێر پێش ئێستا 3299 جار خوێنراوەتەوە

ئۆجه‌لان په‌یامێكى گرنگ بڵاوده‌كاته‌وه‌

عەبدوڵڵا ئۆجالان دەڵێت، پێویستە بەپەلە لەڕێگەی یاساوە ئاشتیی بچەسپێت‌و پڕۆسەی چارەسەریی تەنها کاریگەریی بۆ کورد نییە، بەڵکو تەواوی ناوچەکە لێی سودمەنددەبێت، دۆخێکی ناهەموار دەگۆڕێت بەهەموار.

عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له‌وتارێكدا بۆ کۆنفرانسی "شێوەدانی هاوبەش بەژیان"، ڕایگه‌یاند، "ئەوانەی باوەڕیان وایە ئاشتی پڕۆسەیەکی بنیاتنانی کۆمەڵایەتییەو هەردەم پێویستی بەتەقەلاو پێداگرییە، لەم کۆبونەوەیەدا گردبونەتەوە، بۆیە لەدڵەوە سڵاوتان بۆ دەنێرم، ڕێکخراوی (QAD) کە بۆ ئەم ئامانجە خەبات دەکات، هەوڵەکانی پەیوەست بەپرسی کوردو بەدیهێنان‌و پاراستنی ئاشتی، گرنگییەکی گەورەی هەیە".

ئۆجه‌لان نوسیویه‌تى، "ئاشتی نەک تەنها بۆ کوردان، بۆ هەمو گەلانی هەرێمەکە هیوابەخش‌و بەنرخە، ئەم هەوڵە هاریکارییەکی گرنگە بۆ پتەوکردنی لێکتێگەیشتنی نێوان گەلان، زەمینەی کۆمەڵایەتی بۆ پێکەوەژیانێکی شکۆمەندو ئاشتی دەڕەخسێنێت".

ئۆجه‌لان له‌په‌یامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندووه‌، "پێویستە ئەم کاروچالاکییانە زەمینەی تەندروست بڕەخسێنێت کە ناسنامەو ئازارو خەونە جیاوازەکان بۆ داهاتوو، لەئاسۆیەکی ئاشتی هاوبەشدا کۆبکاتەوە، ئاشتی لەهەمانکاتدا ئاشتەواییەکی کۆمەڵایەتییە کە دادپەروەری‌و یەکسانی‌و ئازادی‌و ڕێزگرتن لەیەکتر دەچەسپێنێت".

له‌باره‌ی دۆخی توركیاوه‌، عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان باسی له‌وه‌كردووه‌، "ئەم قۆناغە مێژوییەی ئێستامان، کاریگەریی لەسەر چارەنوسی تورکیاو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و کۆمەڵگەی کورد دەبێت، لەمکاتەدا دەرفەتێک لەئارادایە، وادەکات تێپەڕین لەپڕۆسەی نێگەتیڤەوە بەرەو پڕۆسەی گۆڕانی پۆزەتیڤ مومکین بێت؛ دەتوانرێت شەڕو نادادی تێپەڕێنرێت، ئەم تێپەڕینە تەنها بژاردەیەکی یاسایی نییە، بەڵکو بەرئەنجامی ڕاستینە مێژوویی‌و جیهانییەکانە".

ئه‌وه‌شى وتووه‌، "بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی‌و چارەسەرێکی ڕاستەقینە، دەبێت سەرلەنوێ یاساکان دابڕێژرێنەوەو سیاسەتی دیموکراتیک بەدامەزراوەیی بکرێت، ئەوە پێویستییەکی حاشاهەڵنەگرە، لەمڕوەوە، دەبێت ڕەفتاری میزاجییانە بەداویی بێت، دەبێت پێوانە یاساییە گەردونییەکان‌و بڕیاری دامەزراوە نێونەتەوەییەکان دەستبەجێ جێبەجێبکرێن".

  • زانیارییه‌كى سه‌نجڕاكێش.. فەرەنسا كرێى 50 ساڵى خێزانێكى عێراقى قه‌رزاره‌

  • عێراق ته‌واوى سنووره‌كانى له‌گه‌ڵ ڕۆژئاواى كوردستان‌و سووریا به‌خه‌نده‌قى سێ مه‌ترى جیاكرده‌وه‌

  • ئیراده‌ له‌باره‌ى هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان به‌فه‌رمانى مه‌زڵوم عه‌بدى زانیاریى گرنگ ئاشكراده‌كات

  • چه‌كدارێكى فه‌ڵه‌ستینى ته‌قه‌ له‌سوپاى ئیسرائیل ده‌كات‌و له‌چه‌ند چركه‌یه‌كدا ده‌كوژرێت

  • له‌ئێران ئاگرێكى گه‌وره‌ كه‌وته‌وه‌و حكومه‌تى ئه‌و وڵاته‌ش داواى هاوكارى به‌په‌له‌ ده‌كات

  • زیاتر له‌ 300 خوێندكارو مامۆستا ڕفێندران

  • ئۆجه‌لان په‌یامێكى گرنگ بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • له‌ئه‌ڵمانیاوه‌ زانیاریی له‌باره‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌سه‌ده‌و دیمه‌شق ئاشكراده‌كرێت

  • حزبی دەعوە بە فەرمی نوری مالکی بۆ سەرۆک وەزیران کاندید دەکات

سەرەکی