9   کاتژمێر پێش ئێستا 2826 جار خوێنراوەتەوە

زیاتر له‌ 300 خوێندكارو مامۆستا ڕفێندران

بەپێی ژمارەی نوێی کۆمەڵەیەکی مەسیحی، بەرەبەیانیی دوێنێ هەینی، لەلایەن ژمارەیەک چەکداره‌وه‌، زیاتر لە 300 خوێندکارو مامۆستایان لەقوتابخانەیەکی کاسۆلیکی لەناوەڕاستی نایجیریا ڕفێنراون، ئەمەش دووەم کردەوەی لەو شێوەیەیە کە لەماوەی یەک هەفتەدا ڕووبەڕووی قوتابخانەیەک بێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، کۆمەڵەی مەسیحییەکانی نایجیریا ژمارەی قوربانییانی ڕووداوی ڕفاندنەکەی قوتابخانەی سانت ماری لەویلایەتی ئەلنیجەر ڕاگەیاند.

لەبەیاننامەیەکی کۆمەڵەکەدا هاتووە، "کۆی گشتیی قوربانییانی ڕفێندراو 303 خوێندکارو 12 مامۆستا بوون"، ئەمەش دوای وردبینییەک دێت کە دوای پڕۆسەی ڕفاندنەکە کرا.

پێشتر کۆمەڵەکە ڕایگەیاندبوو، ژمارەی ڕفێندراوەکان 227 کەسە، ژمارە نوێیەکە نزیکەی نیوەی کۆی گشتیی خوێندکارانی قوتابخانەکەیە کە 629 خوێندکارن.

وتەبێژێکی کۆمەڵەی مەسیحییەکانی نایجیریاش ڕایگەیاند، خوێندکارە ڕفێندراوەکان کوڕو کچ بوون.

ڕووداوی ڕفاندنەکە لەقوتابخانەی سانت ماری دوای ڕفاندنی 25 کچە خوێندکاری دیکە دێت لەقوتابخانەیەکی ئامادەیی لەویلایەتی کیبی لەڕۆژی دووشەممەی ڕابردوودا.

لەناوەندی زیادبوونی نیگەرانییەکان لەبارەی ئاسایش لەنایجیریا، کە گەورەترین وڵاتی ئەفریقایە لەڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە، دەسەڵاتداران فەرمانیان بەداخستنی هەموو قوتابخانەکانی ویلایەتەکانی کاتسیناو پلاتۆ کردووە وەک ڕێوشوێنێکی خۆپارێزی.

حکومەتی ویلایەتی ئەلنیجەر ژمارەیەکی زۆر قوتابخانەی داخستووە، هەروەها پۆلا تیۆبۆ سەرۆکی نایجیریا، پڕۆگرام‌و بەشدارییە نێودەوڵەتییەکانی هەڵوەشاندەوە، لەوانە ئامادەبوون لەلووتکەی گرووپی بیست لەجۆهانسبێرگ، بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانی ڕفاندنی قوتابخانەکان.

  • زانیارییه‌كى سه‌نجڕاكێش.. فەرەنسا كرێى 50 ساڵى خێزانێكى عێراقى قه‌رزاره‌

  • عێراق ته‌واوى سنووره‌كانى له‌گه‌ڵ ڕۆژئاواى كوردستان‌و سووریا به‌خه‌نده‌قى سێ مه‌ترى جیاكرده‌وه‌

  • ئیراده‌ له‌باره‌ى هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان به‌فه‌رمانى مه‌زڵوم عه‌بدى زانیاریى گرنگ ئاشكراده‌كات

  • چه‌كدارێكى فه‌ڵه‌ستینى ته‌قه‌ له‌سوپاى ئیسرائیل ده‌كات‌و له‌چه‌ند چركه‌یه‌كدا ده‌كوژرێت

  • له‌ئێران ئاگرێكى گه‌وره‌ كه‌وته‌وه‌و حكومه‌تى ئه‌و وڵاته‌ش داواى هاوكارى به‌په‌له‌ ده‌كات

  • زیاتر له‌ 300 خوێندكارو مامۆستا ڕفێندران

  • ئۆجه‌لان په‌یامێكى گرنگ بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • له‌ئه‌ڵمانیاوه‌ زانیاریی له‌باره‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌سه‌ده‌و دیمه‌شق ئاشكراده‌كرێت

  • حزبی دەعوە بە فەرمی نوری مالکی بۆ سەرۆک وەزیران کاندید دەکات

سەرەکی