هەواڵ
2   کاتژمێر پێش ئێستا 42 جار خوێنراوەتەوە

باوکی رێواز فایەق کۆچی دواییکرد

ناوەندی هەواڵ

 ئەمڕۆ چوار شەممە، خانەنشینێك لە كاتی وەرگرتنی موچەكەی لەبەردەم بانكی دەربەندیخان گیانی لەدەستداوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە3-12-2025، لەبەردەم بانكی دەربەندیخان ، خانەنشینێنك بە ناوی فایەق حسێن محەمەد، كە خاوەن پێداویستی تایبەتە و دەكاتە باوكی رێواز فایەق ،سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان، لە كاتی وەرگرتنی مووچەكەی گیانی لەدەستداوە.

فایەق حسێن لەدایکبووی ساڵی 1954 و دانیشتووی دەربەندیخانە، باوکی رێواز فایەق، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستانە و ئەمڕۆ 03-12-2025 کۆچی دواییکرد.

خانەنشینان بەردەوام لەکاتی وەرگرتنی مووچەی مانگانەیاندا ڕووبەڕووی کێشەدەبنەوەو  لە رابردووشدا چەندین جار خانەنشینان لەبەردەم بانكەكان لە كاتی وەرگرتنی موچەكانیان بە تایبەتی بەتەمەنەكانیان، گیانیان لەدەستداوە  بەشێکی هۆكاری ئەو حاڵەتانەش قەرەباڵغی زۆر و دروستبوونی ئاستەنگی بۆ وەرگرتنی موچەكانیان .

  • په‌یامێك له‌باره‌ى گه‌له‌وه‌... تایبه‌ته‌ به‌كه‌یسى لاله‌زار

  • هاتووچۆى سلێمانى شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌.. تایبه‌ته‌ به‌شه‌قامى 100 مه‌ترى

  • لیژنەی باڵای ئەمنیی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌و هه‌رێمیش به‌شداره‌

  • ئەردۆغان ڕەخنە لە بارزانی دەگرێت و دەڵیت: جێی قبوڵکردن نییە

  • سودانی وەڵامی ترەمپی دایەوە

  • باوکی رێواز فایەق کۆچی دواییکرد

  • توركیا: ڕاگەیەنراوەكەی بارەگای بارزانی جێگای قبوڵ نییە

  • ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق: ئەمساڵ زیاتر لە 38 هەزار زیندانی ئازادکراون

  • چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیار لەبارەی حکومەتی داهاتوو دەدات

سەرەکی