43   خولەک پێش ئێستا 6064 جار خوێنراوەتەوە

لیژنەی باڵای ئەمنیی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌و هه‌رێمیش به‌شداره‌

بەسەرپەرشتیی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیران کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنیی عێراق لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر بەڕێوەدەچێت، هاوکات وەزیری ناوخۆی هەرێمیش لەبەغدایەو جگە لەبەشداریی لەو کۆبوونەوەیە، لەگەڵ سوودانیش کۆدەبێتەوە.

 بڕیاربوو دوای 72 کاتژمێر لەدەستپێکردنی کارەکانی لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ لێکۆڵینەوە لەهێرشەکەی کۆرمۆر ئەنجامەکەی ڕابگەیه‌نرێت، بەڵام ئەو وادەیە تەواو بووەو هێشتا ئەنجامەکە بڵاونەکراوەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممەو بەسەرپەرشتیی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لیژنەی باڵای ئەمنیی عێراق لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر کۆدەبێتەوەو تاووتوێی ڕاپۆرتی مەیدانی لیژنەکە لەبارەی هێرشەکە، زیانەکانی‌و چۆنییەتی ڕێگریی لەدووبارەبوونی کردنە ئامانجی کێڵگەکە دەکات، چاوەڕێدەکرێت لیژنەکە ڕاسپاردەو بڕیاری پێویست لەوبارەیەوە دەربکات.

ئەوانەی بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن بریتیین لە:
عەبدولئەمیر شەمەری - وەزیری ناوخۆی عێراق.
ڕێبەر ئەحمەد ـ وەزیری ناوخۆی هەرێم.
حەمید شەتری ـ سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق.
فەریق عەبدولکەریم حەسەن ـ سکرتێری سەربازیی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
فەریق بیلال مەجید ناسر ـ لەهەواڵگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان.
فەریق حەماس عەلی سەرحان ـ ئاژانسی هەواڵگری/ وەزارەتی ناوخۆی عێراق.
لیوا غازی عاید موتڵەگ ـ بەڕێوەبەری گشتیی هەواڵگریی‌و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر/ وەزارەتی ناوخۆی عێراق.
هاوکار ئەحمەد محەممەد ـ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەرێم.
عەقید عەلی جەمال ـ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بەڵگەی تاوان/ وەزارەتی ناوخۆ.

ئه‌وه‌ش زانراوه‌، بڕیارە لەچەند کاتژمێری داهاتوودا ئەنجامی لێکۆڵینەوەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر ڕابگەیه‌نرێت.

30ی مانگی ڕابردووش، سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، هەرچەندە پێشتر 72 کاتژمێر بۆ ڕاگەیاندنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەسەر هێرشەکەی کێڵگەی کۆرمۆر دیاریکرابوو، بەڵام لەوکاتەدا هیچ وادەیەک بۆ ڕاگەیاندنی لێکۆڵینەوەکان نییەو کاری لیژنەکانی لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

باسی لەوەشکردبوو، ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی لێکۆڵینەوەکان پەیوەستە بەکۆتاییهاتنی کاری لیژنەکان کە بەکرداری لێکۆڵینەوە لەو بابەتەدا دەکەن، بەتایبەتیش کە هەندێک لایەنی هونەری لەلێکۆڵینەوانەدا هەیە.

چوارشەممەی ڕابردوو هێرشکرایەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لەسنووری قەزای چەمچەماڵ‌و لەئەنجامدا ئاگرێکی گەورە لەکۆگایەکی غاز کەوتەوە، هێرشەکە هەرچەندە زیانی گیانی نەبوو، بەڵام بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەڕێژەی 80% بووەوە.

  • په‌یامێك له‌باره‌ى گه‌له‌وه‌... تایبه‌ته‌ به‌كه‌یسى لاله‌زار

  • هاتووچۆى سلێمانى شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌.. تایبه‌ته‌ به‌شه‌قامى 100 مه‌ترى

  • لیژنەی باڵای ئەمنیی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌و هه‌رێمیش به‌شداره‌

  • ئەردۆغان ڕەخنە لە بارزانی دەگرێت و دەڵیت: جێی قبوڵکردن نییە

  • سودانی وەڵامی ترەمپی دایەوە

  • باوکی رێواز فایەق کۆچی دواییکرد

  • توركیا: ڕاگەیەنراوەكەی بارەگای بارزانی جێگای قبوڵ نییە

  • ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق: ئەمساڵ زیاتر لە 38 هەزار زیندانی ئازادکراون

  • چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیار لەبارەی حکومەتی داهاتوو دەدات

سەرەکی