51   خولەک پێش ئێستا 2230 جار خوێنراوەتەوە

په‌یامێك له‌باره‌ى گه‌له‌وه‌... تایبه‌ته‌ به‌كه‌یسى لاله‌زار

سەرکردەیەکی بەرەی گەل ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم، گفتوگۆی هیچ لایەنێک ڕەتناکەینەوەو کەیسی لاهوور شێخ جەنگی‌و گیراوانی دیکەی لالەزار-یش بەشێک دەبێت لەگفتوگۆی پێکهێنانی کابینەی نوێ".

زیاتر لەساڵێک بەسەر هەڵبژاردنی کوردستاندا تێپەڕیووە، بەڵام هێشتا کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم پێکنەهێنراوە، لەدوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیش، گەڕێکی دیکەی دانووستانی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ بەڕێوەدەچێت.

شادمان مەلا حەسەن سەرکردە لەبەرەی گەل له‌وباره‌یه‌وه‌ قسه‌یكردووه‌و وتوویه‌تى، "گفتوگۆی هیچ لایەنێک ڕەتناکەینەوە، تەنانەت یەکێتیش کە هەموو ئەوەی بەسەری هێناوین، ئەگەر داوای گفتوگۆمان لێبکات ڕەتیناکەینەوە".

ئه‌وه‌شى وت، "بۆ بەشداریی لەحکومەت داوای هیچ پۆستێکمان نەکردووە، ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگە تا چەند بەرنامەی ئێمە لەکابینەی نوێ جێگەی دەبێتەوە".

باسى له‌وه‌شكردووه‌، "پێشتر شاندی پارتی سەردانی کردین، ئێمە تەئکیدمانکردەوە، حکومەتی هەرێم یەک حوکمەت بێت، هەموو دامەزراوەکان یەکبخرێن، ئێمەش پاڵپشتی چاکسازییەکان دەکەین".

شادمان مەلان حەسەن دەربارەی لاهوور شێخ جەنگی‌و گیراوانی دیکەی لالەزار وتی، "کەیسی لاهوور شێخ جەنگی‌و گیراوانی دیکەی لالەزار بەشێکی گفتوگۆکانمان دەبێت".

ئه‌وه‌شى باسكردووه‌، "داوامانکردووە کەیسی لاهوور شێخ جەنگی بۆ هەولێر بگوازرێتەوە، چونکە سەرۆکی یەکێتیی چەندینجار ووتوویەتی باوەڕم بەدادگا نییە، یەکێتیش هەژموونی بەسەر هەموو سلێمانی هەیەو بەدادگاکانیشەوە".

به‌وته‌ى به‌رپرسه‌ باڵاكه‌ى به‌ره‌ى گه‌ل، "جگە لەو خەڵکەی لەلالەزار دەستگیرکراون، خەڵکی دیکەش لەشوێنی دیکەی سنووری سلێمانی‌و گەرمیان دەستگیرکراون لەبەرئەوەی لەبەرەی گەل‌و لاهوور شێخ جەنگی نزیکبوونەو تائێستاش هیچ لەگیراوانی لالەزار نەبرادراونەتەوە بەردەم دادوەر".

بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی 2025-08-22،  هێزێکی زۆری کۆماندۆو دژە تیرۆر، بەمەبەستی دەستگیرکردنی لاهوور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل، هێرشیانکردەسەر هۆتێل لالەزار‌و شوێنی حەوانەوەی ناوبراو، دوای شەڕێکی قورس کە جۆرەها چەکی قورسی تێدا بەکارهات‌و نزیکەی چوار کاتژمێری خایاند، ژمارەیەک چەکدار لەهەردوولا کوژران‌و برینداربوون، سه‌ره‌نجام لاهوور شێخ جەنگی‌و پۆلادی برای‌و ژمارەیەکی زۆر لەوکەسانەی لەلازار بوون دەستگیرکران.

  • په‌یامێك له‌باره‌ى گه‌له‌وه‌... تایبه‌ته‌ به‌كه‌یسى لاله‌زار

  • هاتووچۆى سلێمانى شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌.. تایبه‌ته‌ به‌شه‌قامى 100 مه‌ترى

  • لیژنەی باڵای ئەمنیی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌و هه‌رێمیش به‌شداره‌

  • ئەردۆغان ڕەخنە لە بارزانی دەگرێت و دەڵیت: جێی قبوڵکردن نییە

  • سودانی وەڵامی ترەمپی دایەوە

  • باوکی رێواز فایەق کۆچی دواییکرد

  • توركیا: ڕاگەیەنراوەكەی بارەگای بارزانی جێگای قبوڵ نییە

  • ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق: ئەمساڵ زیاتر لە 38 هەزار زیندانی ئازادکراون

  • چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیار لەبارەی حکومەتی داهاتوو دەدات

سەرەکی