2   کاتژمێر پێش ئێستا 6531 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌مریكا په‌یامێكى به‌په‌له‌ ئاراسته‌ى هه‌رێم‌و عێراق ده‌كات

مایکڵ ڕیگاس جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوا لەهه‌رێمى کوردستان‌و عێراق دەکات، میلیشیاکانی سەر بەئێران لاوازبکەن‌و هەڵیانوەشێننەوە.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەڕێوڕەسمی کردنەوەی باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لەهەولێر، سوپاسی حکومەت‌و گەلی کوردستانی کرد بۆ دابینکردنی زەوی بۆ باڵەخانەکەو وتی، ئەمە تەنها باڵەخانەیەکی زەبەلاح نییە، بەڵکو گەواهیدانێکی ڕوونە لەسەرئەوەی کە ئەمریکا چەند بەبایەخەوە سەیری پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێم دەکات.

مایکڵ ڕیگاس جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی، باڵەخانەی کونسوڵخانەی نوێی ئەمریکا لەهەولێر بەپێشکەوتووترین دیزاین‌و تەکنۆلۆژیای ئەمریکی دروستکراوە.

وتی، "ئەم بینایە تەنها باڵەخانەیەکی زەبەلاح نییە، بەڵکو گەواهیدانێکی ڕوونە لەسەرئەوەی کە ئەمریکا چەند بەبایەخەوە سەیری پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات".

ڕیگاس وتیشی، "ئەمریکا عێراقێکی سەروەر، ئارام‌و گەشەسەندووی دەوێت‌و دەیەوێت پەیوەندییەکی لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی دوولایەنە لەگەڵ عێراقدا هەبێت، سوپاسی هەرێمیش ده‌كه‌ین کە وەک هاوپەیمانێکی بەتواناو جێ متمانەو کاریگەر لەپرسە ئاسایشییەکانی عێراق‌و ناوچەکەدا ڕۆڵی هەیە، هەرێمیكی کوردستانی بەهێز، سەقامگیرو خۆڕاگر کۆڵەکەی بنەڕەتیی ئەو پەیوەندییەیە کە ئەمریکا لەگەڵ عێراق هەیەتی".

ده‌شڵێت، "ئێمە چاوەڕێی ئەوە دەکەین کە عێراق نەک هەر سەقامگیربێت، بەڵکو لەسەقامگیریی ناوچەکەشدا ڕۆڵی هەبێت، بۆیە داوا لەهەرێم‌و عێراق دەکەین سوود لەم دەرفەتە ببینن‌و میلیشیاکانی سەر بەئێران لاوازبکەن‌و هەڵیانوەشێننەوە، کە بەردەوامن لەتووندوتیژیی‌و پێشێلکاریی‌و ناسەقامگیرکردنی وڵات‌و زیان بەسەروەریی عێراق دەگەیه‌نن".

ئه‌وه‌شى وت، "ئێمە هەفتەی ڕابردوو بینیمان کە چۆن هێرشێکی تیرۆریستیی قێزەون کرایە سەر کۆرمۆر، ئەمە پێچەوانەی دیدگای سەرۆک ترەمپە، چونکە ئەو بازرگانی دەوێ نەک پێکدادان، دەمانەوێت ژینگەی لەبار بۆ وەبەرهێنەرانی ئەمریکی بڕەخسێت‌و هەرێمی کوردستان ببێتە دەروازەیەک تا کۆمپانیا ئەمریکییەکان لەڕێگەیەوە بگەنە بازاڕەکانی عێراق".

ڕیگاس پشتیوانی لەهەناردەی نەوتی هەرێم، کرد لەڕێگەی بۆری نەوتی جەیهانەوەو وتی، "ئەوە دەرفەت بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەڕەخسێنێت‌و یارمەتیی عێراقیش دەدات لەکەرتی وزەدا سەربەخۆبێت".

  • ئه‌مریكا په‌یامێكى به‌په‌له‌ ئاراسته‌ى هه‌رێم‌و عێراق ده‌كات

  • په‌یامێك له‌باره‌ى گه‌له‌وه‌... تایبه‌ته‌ به‌كه‌یسى لاله‌زار

  • هاتووچۆى سلێمانى شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌.. تایبه‌ته‌ به‌شه‌قامى 100 مه‌ترى

  • لیژنەی باڵای ئەمنیی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌و هه‌رێمیش به‌شداره‌

  • ئەردۆغان ڕەخنە لە بارزانی دەگرێت و دەڵیت: جێی قبوڵکردن نییە

  • سودانی وەڵامی ترەمپی دایەوە

  • باوکی رێواز فایەق کۆچی دواییکرد

  • توركیا: ڕاگەیەنراوەكەی بارەگای بارزانی جێگای قبوڵ نییە

  • ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق: ئەمساڵ زیاتر لە 38 هەزار زیندانی ئازادکراون

سەرەکی