هەسەدە
2   کاتژمێر پێش ئێستا 62 جار خوێنراوەتەوە

هەسەدە لەسەر کشانەوەیان لە دێرحافر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ناوەندی هەواڵ

هەسەدە، لەسەر کشانەوەی هێزەکانی راگەیەندراوێکی بۆ رای گشتی بڵاوکردەوە تێیدا هێزە چەکدارەکانی سەر بە سوریا تۆمەتبار دەکات بە پێشێلکردنی رێککەوتنەکە و داواش لە وڵاتانی نێودەوڵەتی دەکات، پەلەبکە لە دەستوەردان بۆ ئەوەی رێگریبکرێت لە دروستبونی گرژییەکان و پەرەسەندنیان.

هەسەدە رایگەیاندوە، لەسەر بنەمای ئەو رێککەوتنەی کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پشتگیری کرابوو، دەبوو هێزە چەکدارەکانی سوریا دوای کشانەوەی تەواوی هێزەکانیان بچنە ناو شارۆچکەکانی دێرحافر و مەسکەنە، بەڵام دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنەکەی پێشێل کردوە.

ئاماژەیان بەوەکردوە، پێش کشانەوەی هێزەکانیان بە تەواوەتی، چەکدارەکانی سوریا چونەتە ناو شارۆچکەکانەوە و ئەمەش رەوشێکی زۆر مەترسیداری دروستکردوە.

هەسەدە داوا لە وڵاتە نێودەوڵەتییەکان دەکات،  کە بەشداربوون لە رێککەوتنەکە ، پەلەبکەنە و دەسوەردان بکەن بۆ دڵنیابون لە جێبەجێکردنی رێکەوتنەکە وەک خۆی و رێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییەکان.

  • سەنتەری میترۆ: ساڵی ڕابردوو بەرامبەر 252 ڕۆژنامەنووس 315 پێشێلکاری تۆمارکراوە

  • شاندێکی دەمپارتی لە ئیمراڵین

  • بەڕێوەبەریی خۆسەر: چارەسەری کێشەی کورد و سوریا ناناوەندییەتییە

  • ئەمریکا پیلانێکی تورکیا و ئەحمەد شەرع بۆ هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرا دەکات

  • هەسەدە لەسەر کشانەوەیان لە دێرحافر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

  • وته‌بێژی كۆشكی سپی: دوێنێ ئێران له‌سێداره‌دانی 800 كه‌سی راگرت

  • هەسەدە هۆشداری دەدات

  • دەبێت لێپرسینەوە لە تاوانەکانی حەلەب بکرێت و مافی هاوڵاتییان بپارێزرێت

  • رێكخراوی هەرانا: تائێستا لە خۆپیشاندانەكانی ئێران دوو هەزار و 571 كەس كوژراون

سەرەکی