5   کاتژمێر پێش ئێستا 64 جار خوێنراوەتەوە

ڕۆژنامەی تایمز: کچەزای حەسەن بەننا لەسەر دەستدرێژیکردنە سەر ئافرەتان دادگایی دەکرێت

ناوەندی هەواڵ

ڕۆژنامەی تایمز لەڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە،  تاریق ڕەمەزان، کچەزای دامەزرێنەری ئیخوان موسلمین حەسەن بەننا،  کە  مامۆستای زانکۆی ئۆکسفۆردە، لە دانیشتنی دادگا ئامادەنەبووە ، ئەوەش  بەهۆی ئەوەی دەستدرێژی کردبووە سەر سێ ژن لە وولاتی فەرەنسا.

هاوکات، پارێزەرانی   پرۆفیسۆرەکە لە خوێندنی ئیسلامی ڕایانگەیاندووە، کە تاریق رەمەزان لە بەشی دەروونی نەخۆشخانە وەگیراوە، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لە ڕۆژی دادگاییەکەیەوە کە 2ی ئادار بووە، ئامادەنەبووە بێتە بەردەم دادگا، بەڵام دادگا ڕایگەیاندووە، داوای لێبوردنەکەی ڕەوا نەبووە و دانیشتنەکانی دادگا لە غیابیدا بەڕێوەدەچن.

پێشتر، تاریق ڕەمەزان لە سویسرا بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر ژنێک سزای بەسەردا سەپێندرا، بەڵام ڕۆژنامەی تایمز لەڕاپۆرتەکەیدا دەڵێت، دۆسیەی دەستدرێژیکردنە سەر سێ ژنی دیکە بۆ  ساڵانی2009تا 2016 دەگەڕێتەوەو داواکاری گشتیش  بۆ سزادانی داوای 18 ساڵ زیندانیکردنی کردووە.

تاریق ڕەمەزان پرۆفیسۆر بوو لە دیراساتی ئیسلامی لە زانکۆی ئۆکسفۆرد و ساڵی 1962لە مسر لەدایک بووە و کچەزای حەسەن بەننا دامەزرێنەری برایانی ئیخوانی جیهانییە.

  • ڕۆژنامەی تایمز: کچەزای حەسەن بەننا لەسەر دەستدرێژیکردنە سەر ئافرەتان دادگایی دەکرێت

  • جێگرەوەی لاریجانی؛ محەمەد باقر زولقەدر كێیە؟

  • وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌؛ 28ی ئەم مانگە بڕیار لەسەر چارەنووسی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن دەدات

  • ئیسرائیل شەوێكی قورسی بەڕێكرد

  • نمونەی جوتیارەکە لەنێوان زاگرۆس هیواو ئەبووبەکر کاروانی دا

  • "یەك یەك ڕاویان دەكەین"

  • رۆیتەرز: ئەمریكا هانی سوریا دەدات هێز دژی حزبوڵا بجوڵێنێت

  • عەراقچی بۆ گۆتێرێس : پەککەوتنی گەرووی هورمز ئەنجامی ئەو شەڕەیە کە بەسەرماندا سەپێندراوە

  • هەولێر؛ ئەمساڵ مەراسیمی فەرمی بۆ نەورۆز ئەنجام نادرێت

سەرەکی