×

2024-12-30 185 جار خوێنراوەتەوە

عەلی حەمەساڵح لەبارەی پێدانی تاقیگەكان بە كۆمپانیاكان زانیاریی نوێ ئاشكرادەكات

ناوەندی هەواڵ

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، چەندین ڕۆژە لەگەڵ ژمارەیەك پسپۆڕ سەرقاڵی لێكۆڵینەوەو بەدواداچونن بۆ ئەو گرێبەستە قۆرخكاریەی كە كڕینی پێداویستی تاقیگە بۆ ماوەی 10 ساڵ دراوە بە یەك كۆمپانیا.
عەلی حەمەساڵح لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردەوە، "گرێبەستێكی قۆڕخكاریی كە دوور لە یاسای تەندەر، بەبێ بانگەوازكردن و پێشبڕكێی نرخ و كوالێتی كراوە،  بە ڕاستەوخۆ گرێبەست لەگەڵ یەك كۆمپانیا كراوە، كە كۆمپانیایەك بەبێ بانگەواز و بەبێ منافەسەی نرخ و كوالێتی (كە ئەمە دژی قانونی عقودی عێراقییە) گرێبەستێكی 10 ساڵەی بۆ بكرێت، بەرزترین نرخ لێدەدات و نزمترین كوالێتیش ئەهێنێت".
دەشڵێت: "بەپێی گرێبەستەكە تێچوی شیكارییەكان لەسەر بودجەی بەڕێوبەرایەتییە گشتییەكانە، ئەو كۆمپانیایەی ئەو گرێبەستەی پێدراوە چوار مانگە دامەزراوە و تەنها بۆ ئەم گرێبەستە دایانمەزراندووە، خۆی خاوەنی هیچ وەكالەتێك نییە! تەنها لە كۆمپانیایەكی ناوخۆی دەكڕێتەوە كە ناوی باركۆفارمایە! كە ڕونە هی كێیە!، نرخەكەی دە هێندە و بیست هێندە دەكات و دەیفرۆشێتەوە بە حوكمەت".
بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، "ئەو نرخانەی هەندێك لە شیكاریەكانی  ئەم گرێبەستە نوێیەی پێكراوە سەد هێندە زیاترە نرخی ئەو شیكارییە كە پێشتر بەڕێوبەرایەتیەكان گرێبەستیان كرد بوو، بۆ نمونە: شیكارێكی سادەی میز كە ساڵانە زیاتر لە 340 هەزار شیكاری دەكرێت پێشتر لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی گرێبەستی پێكردبو نرخی شیكاریەك بە 18 هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا بە 24250 دینارە".
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت:"شیكاری گورچیلە و جگەر كە ساڵانە تەنها لە سلێمانی زیاتر لە 570 هەزار شیكاری دەكرێت بە 460 دیناربو،  لەم گرێبەستە بە 2910 دینارە، تەنانەت نرخی زۆرینەی شیكاریەكان لە تاقیگە ئەهلیەكاندا زۆر هەرزانترە لەم گرێبەستەی كە ئێستا كراوە، بۆ نمونە چەندین شیكاری شێرپەنجەیی  ( Moleculer) لە تاقیگە ئەهلیەكاندا دە هێندە هەرزانترە لەم گرێبەستەی كە ئێستا پێی كراوە".
عەلی حەمەساڵح هەروەها دەڵێت، "ئەگەر ئەم گرێبەستە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە كە بەپێی ئاماری ئەو شیكاریانەی كە تەنها لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ساڵانە تەنها لە سلێمانی زیاتر لە 48 ملیار دینار بە هەدەردەچێت! لە دهۆك و هەولێر زۆر زیاترە،  كە هیچ بودجەیەكی حوكمەت ناتوانێت ئەو پارەیە دابین بكات، كە پێشتر ئەو نرخانە چەندین قات هەرزانتر بو و ئینجا بودجە ساڵانە بەشی نە دەكرد".
 

 

  • عەلی حەمەساڵح لەبارەی پێدانی تاقیگەكان بە كۆمپانیاكان زانیاریی نوێ ئاشكرادەكات

  • كاركردن بە شەو مێشك لاواز دەكات

  • قایمقامی شارەزوور بە فەرمی هۆكاری سكچوون و ڕشانەوەی لە ناوچەكە ڕاگەیاند

  • سكچوون و ڕشانەوە لە شارەزوور بۆ نیوە كەمیكردووە

  • هۆكاره‌كه‌ى دیارى نه‌كراوه‌؛ تووشبووانى سكچوون و ڕشانه‌وه‌ له‌ شاره‌زوور زیاد ده‌كات

  • بەشێک لەو خواردن و خوانەى شێرپەنجە زیاد دەکەن

  • چۆن زەخت و فشارە دەرونیەکان کۆنترۆڵ دەکەیت ؟

  • چ کاتێک نابێت بە هیچ شێوەیەک ماست بخۆیت ؟

  • ‎چەند نیشانەیەکی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە لە ناو دەمدا دەردەکەون

سەرەکی