×

2024-06-15 172 جار خوێنراوەتەوە

عێراق لە پلەی یەکەمدا دێت لە ژمارەی کوژرانی ڕۆژنامەنووسان

ناوەندی هەواڵ

سەرۆکی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاند، لە کۆی 180 وڵاتی جیهان عێراق لە پلەی یەکەمدا دێت لە ژمارەی کوژرانی ڕۆژنامەنووسان.

فازڵ غەراوی سەرۆکی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق لەبارەى ژمارەى رۆژنامەنووسە کوژراوەکان لە عێراق لە سێ ساڵى ڕابردوودا ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

سەرۆکی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاند، لە کۆی 180 وڵاتی جیهان عێراق لە پلەی یەکەمدا دێت لە ژمارەی کوژرانی ڕۆژنامەنووسان .

فازڵ غەراوی ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی سێ ڕابردوو واتە ساڵانى (2021، 2022، 2023) 470 ڕۆژنامەنووس لە عێراقدا کوژراون.

وتیشی: هەر لەماوەی ئەو سێ ساڵەدا سەدان پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان کراوە، ئەوانیش بریتین لە دەرکردنی لە کار بە زۆر، لێپێچینەوە، تۆقاندن، ڕێگریکردن لە وێنەگرتن، شکاندنی ئامێرەکان و چەندانی جۆرى دیکە.

 


  • سودانی: پێویستە شەڕی سەر غەززە و لوبنان بوەستێت

  • ناکۆکی لەسەر پڕۆژەیاسایەک کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراقی ڕاگرت

  • لە 10 رۆژدا پێنج هەزار لوبنانی ئاوارەی عێراق بوون

  • لە کەرکوک هێرشکرایە سەر سوپای عێراق و چوار سەرباز گیانیان لەدەستدا

  • گفتوگۆکانى خشتەى بودجەى 2025 دەستپێدەکات

  • ئاسمانی عێراق بەڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكاندا داخرا

  • سودانى بۆ وەزیرى ناوخۆ: لێکۆڵینەوەى خێرا لە هێرشە مووشەکییەکان بکەن

  • عەرەبی جەدید: هەموو بیانوویەک ئامادەیە بۆ دووبارەبوونەوەی خۆپیشاندانەکانی تشرین لە عێراق

  • کارنامەی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق گۆڕدرا

سەرەکی