×

2024-06-15 161 جار خوێنراوەتەوە

مالیكی داوای دەستلەكاركێشانەوەی سودانی و هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكات

ناوەندی هەواڵ

داواكەی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت لەكۆتایی ئەمساڵ لەلایەن هاوبەشەكانی لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعی رەتدەكرێتەوە.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی  (الشرق الاوسط) کەئەمڕۆ شەممە بڵاویکردووەتەوە،  نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشوتری عێراق و سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا كە بەیەكێك لە دیارترین نەیارەكانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی ئێستای عێراق دادەنرێت لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی پاساوی ئەوەی بۆ داواكردنی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت هێناوەتەوە كە یەكێكە لە بڕگەكانی كارنامەی حكومەت و لەسەر ئەو بنەمایە دەنگدراوە بە حكومەتەكەی سودانی.

لەلایەکی دیکەوە، عەممار حەكیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمە و هاوپەیمانی نەسر بەسەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختیان ڕەتكردووەتەوە.

هاوکات، بە گوێرەی زانیارییە دزەپێكراوەكان لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی ناكۆكی قوڵ هەیە لەنێوان سەركردە شیعیەكان و زۆرینەیان دژی داواكەی نوری مالیكین.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا، مالیكی لەچاوپێكەوتنێكدا وێڕای داواكردنی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت جەختی لەگرنگی دەستلەكاركێشانەوەی بەرپرسانی حكومەت كردەوە كە مەبەستی ڕاستەوخۆی لە سودانی بوو پێش بەڕێوەچونی هەڵبژاردن.

نوری مالکی وتی: هەروەك چۆن دادوەرو ئەفسەرەكان پێش ئەوەی خۆیان كاندید بكەن بۆ هەڵبژاردن پێویستە دەستلەكاربكێشنەوە بۆ بەرپرسانی حكومەتیش دەبێت هەمان شێوەیە بێت لەپێناو بەكارنەهێنانی پۆستەكەیان بۆ دروستكردنی كاریگەری لەسەر هەڵبژاردن.

مالیكی وتیشی: هەڵبژاردنی پێشوەخت پێویستی بەوەنیە پەرلەمان خۆی هەڵبوەشینێتەوە پەرلەمان دەتوانێت تا كاتی بەڕێوەچوونی لەسەر كارەكانی بەردەوامبێت.

 ئاماژەی بەوەشكرد، پەرلەمانتاران دژی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانن بەهۆی ڕۆڵ و پێگەو ئەو ئیمتیازاتانەی هەیانە.

  • شوێنگره‌وه‌ی‌ پلاسخارت لەعێراق دیاریكرا

  • داواى جوڵاندنى هێز لە سوپای عێراق بۆ ناو خاکی هەرێم دەکرێت

  • بۆ یەکەم جار حکومەتى عێراق لەسەر پێشێلکارییەکانی تورکیا هەڵوێستى خۆى ڕاگەیاند

  • سودانی داوا لە سەرۆک کۆماری نوێی ئێران دەکات سەردانی عێراق بکات

  • کۆمسیۆن ژمارەى دەنگدەرانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانى ڕاگەیاند

  • لە عێراق توشبوون بە تاى خوێنبەربون گەیشتە 66 کەس

  • رەیان کلدانی کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعود بارزانی ڕەتکردەوە

  • ئەمریكا بە پرۆژە یاسایەک عێراق توڕە دەكات

  • بەهۆی كەمی كارەباوە هۆشداریی لە خۆپیشاندانی بەرفراوان دەدرێت

سەرەکی