×

2024-06-18 263 جار خوێنراوەتەوە

ڕێبوار هادی: هیچ كۆبوونەوەیەكی بەپەلە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان ناكرێت

ناوەندی هەواڵ

سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هیچ دانیشتنێكی بەپەلە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئەنجام نادرێت، چونكە ئەو پرسە پێویستی بە كۆدەنگی سیاسیی هەیە.

ڕێبوار هادی، سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە.

ڕێبوار هادی ڕایگەیاند، ئێستا ئەندامانی پەرلەمان لە پشووی خۆیانن، هەروەها باس لە دانیشتنی بەپەلە سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان ناكرێت.

جەختی لەوەشکردەوە، پرسی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان پێویستی بە كۆدەنگی سیاسیی هەیە، تا ئێستاش كۆدەنگی لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان نییە.

ڕۆژی 14ی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو، دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی محەمەد حەلبووسی سەرۆك پەرلەمانی عێراق بە تۆمەتی ساختەكردن و گەندەڵی، حەلبووسی جگە لە سەرۆكی پەرلەمان، لە هەمان كاتدا سەرۆكی حزبی تەقەدووم و هاوپەیمانی سیادەیە، لە ساڵی 2018 وە لە پۆستی سەرۆكایەتی پەرلەماندایە.

  • سودانی: پێویستە شەڕی سەر غەززە و لوبنان بوەستێت

  • ناکۆکی لەسەر پڕۆژەیاسایەک کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراقی ڕاگرت

  • لە 10 رۆژدا پێنج هەزار لوبنانی ئاوارەی عێراق بوون

  • لە کەرکوک هێرشکرایە سەر سوپای عێراق و چوار سەرباز گیانیان لەدەستدا

  • گفتوگۆکانى خشتەى بودجەى 2025 دەستپێدەکات

  • ئاسمانی عێراق بەڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكاندا داخرا

  • سودانى بۆ وەزیرى ناوخۆ: لێکۆڵینەوەى خێرا لە هێرشە مووشەکییەکان بکەن

  • عەرەبی جەدید: هەموو بیانوویەک ئامادەیە بۆ دووبارەبوونەوەی خۆپیشاندانەکانی تشرین لە عێراق

  • کارنامەی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق گۆڕدرا

سەرەکی