×

2024-06-19 459 جار خوێنراوەتەوە

دە بەرپرس لە کارەکانیان دوورخرانەوە

ناوەندی هەواڵ

بەبڕیاری سوودانی 10 بەرپرسی وەزارەتی كارەبا لە كارەكەیان دوور خرانەوە، داوای دەست لەكاركێشانەوەی وەزیری كارەباش دەكرێت.

لە ساڵی 2003ەوە خەڵكی عێراق بەدەست نەبوونی كارەباوە دەناڵێنن،هیچ چارەسەرێكی كارەبا نەكراوە، بەشێكیش لە هاووڵاتییان پێیان وایە ئێران بۆ ئەوەی كارەبای خۆی بفرۆشێت، رێگرە لە چارەسەری كێشەی كارەبا لە عێراقدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پلەی گەرما لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق گەیشتووەتە 50 پلەی سیلیزی و نەبوونی كارەباش ژیانی خەڵكی ئەستەم كردووە، ئەوەش ناڕەزایی زۆری هاوڵاتیان و پەرلەمانتارانى لێکەوتووەتەوە.

عەلی ساعدی ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕای گەیاند، بەهۆی زۆریی ناڕەزایەتیی خەڵك لە كارەبا و خزمەتگوزارییەكان، هەموو ئەو شتانەی دوێنێ دروستمان كردوون، ئەمڕۆ خەریكە لەناو دەچن و پێویستە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق زیاد عەلی وەزیری كارەبا لە كارەكەی دوور بخاتەوە.

دەشلێت، دەبێت دەرئەنجامەكانی شكستی وەزیری كارەبا و ناڕازیبوونی جەماوەریش لە ئەستۆ بگرێت.

کەشناسیی عێرق رایگەیاند، سبەی لە 9 پارێزگا پلەی گەرما 50 بۆ 51 پلە دەبێت و کەشناسیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت: لە گەرمیان پلەی گەرما دەگاتە 48 پلە.

هاوکات، لە چەند رۆژى رابردوودا سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ژێر فشاری ناڕەزاییەكانی خەڵك، 10 بەرپرسی لە كەرتی كارەبای پارێزگا جیاوازەكانی عێراق دوور خستەوە.

  • سودانی: پێویستە شەڕی سەر غەززە و لوبنان بوەستێت

  • ناکۆکی لەسەر پڕۆژەیاسایەک کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراقی ڕاگرت

  • لە 10 رۆژدا پێنج هەزار لوبنانی ئاوارەی عێراق بوون

  • لە کەرکوک هێرشکرایە سەر سوپای عێراق و چوار سەرباز گیانیان لەدەستدا

  • گفتوگۆکانى خشتەى بودجەى 2025 دەستپێدەکات

  • ئاسمانی عێراق بەڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكاندا داخرا

  • سودانى بۆ وەزیرى ناوخۆ: لێکۆڵینەوەى خێرا لە هێرشە مووشەکییەکان بکەن

  • عەرەبی جەدید: هەموو بیانوویەک ئامادەیە بۆ دووبارەبوونەوەی خۆپیشاندانەکانی تشرین لە عێراق

  • کارنامەی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق گۆڕدرا

سەرەکی