×

2024-06-20 290 جار خوێنراوەتەوە

ناوەندی ستراتیژی مافەکانی مرۆڤ: چوار ملیۆن پەنابەری عێراقی لە جیهاندا هەن

ناوەندی هەواڵ

سەرۆكی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەكانی مرۆڤ رایدەگەیەنێت, خەمڵاندنەكان جەختدەكەنەوە لەبوونی (4)ملیۆن پەنابەری عێراقی لە سەرانسەری جیهان, كە بەشێوەیەكی سەرەكی, لە ویلایەتە یەكگرتووەكان و ئەڵمانیاو بەریتانیاو وڵاتانی تری ئەوروپا و هەندێك لە وڵاتانی عەرەبی.

فازڵ غەراوی سەرۆکی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، لە ساڵی 2015وە تا ساڵی 2023، 757 هەزار و 323 پەنابەری خوار 18 ساڵ داوای پەنابەرییان پێشکەش بە وڵاتە ئەوروپییەکان کردووە.

وتیشی: بەپێی ئامارێکی ئەنجومەنی سامی بۆ کاروباری پەنابەران کە ساڵی رابردوو ئەنجامی داوە تایبەت بە پەنابەرە عێراقییەکان، 15 هەزار و 214 پەنابەر لە سوریان، 61 هەزار و 993 پەنابەر لە ئەردەنن، زیاتر لە 10 هەزار پەنابەریش لە تورکیان و نزیکەی 132 هەزار پەنابەریش وەڵامی داواکاریی پەنابەریان نەدراوەتەوە، جگە لەوەش شەش هەزار و 500 پەنابەر لە لوبنانن.

جەختی لەوەکردەوە،  داوا لە حکومەتی عێراق دەکات، ئامرازەکان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی عێراق دابین بکات و هەوڵە دیپلۆماسییەکانی خۆی چڕتر بکاتەوە لەو پرسەدا، بە پشتبەستن بە بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی پەنابەراندا لە ساڵی 1951.

جێگەی ئاماژەیە، نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی 20ی مانگی حوزەیرانی، هەموو ساڵێکی وەک رۆژی جیهانی پەنابەران دیاریکردووە، بۆ وەبیرهێنانەوەی وڵاتە جیاوازەکان تایبەت بە گرنگی پارێزگاریکردن لە پەنابەران، بە ئاماژەدان بەوەی کە نزیکەی ٪2.5ی دانیشتووانی جیهان لە دەرەوەی خاک و وڵاتی خۆیاندا دەژین، کە ٪37ی ئەو رێژەیە پەنابەرن.

 

  • سودانی: پێویستە شەڕی سەر غەززە و لوبنان بوەستێت

  • ناکۆکی لەسەر پڕۆژەیاسایەک کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراقی ڕاگرت

  • لە 10 رۆژدا پێنج هەزار لوبنانی ئاوارەی عێراق بوون

  • لە کەرکوک هێرشکرایە سەر سوپای عێراق و چوار سەرباز گیانیان لەدەستدا

  • گفتوگۆکانى خشتەى بودجەى 2025 دەستپێدەکات

  • ئاسمانی عێراق بەڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكاندا داخرا

  • سودانى بۆ وەزیرى ناوخۆ: لێکۆڵینەوەى خێرا لە هێرشە مووشەکییەکان بکەن

  • عەرەبی جەدید: هەموو بیانوویەک ئامادەیە بۆ دووبارەبوونەوەی خۆپیشاندانەکانی تشرین لە عێراق

  • کارنامەی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق گۆڕدرا

سەرەکی