×

2024-06-22 222 جار خوێنراوەتەوە

دارایی عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەکات

ناوەندی هەواڵ

لە سبەینێ یەکشەممە، 23/6/2024، بەشی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی دەست بە ڕێکارەکانی دابینکردنی دارایی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان دەکات بۆ مانگی حوزەیران.

لە هەرێمی كوردستان، حكومەت لە رۆژی 11ی حوەزیرانەوە دەستی بە دابەشكردنی موچەی مانگی ئایار كردو دواینجار لە رۆژی 14ی حوزەیران موچەی خانەنشینانی پێشمەرگەو هێزەكانی ناوخۆ دابەشكرا، بەڵام هێزە ئەمنییەكانی هەرێم هێشتا موچەی مانگی ئایاریان بۆ خەرج نەكراوە.

ئەمڕۆ شەممە 22-6-2024، بەشی ژمێریاری لەوەزارەتی دارایی حكومه‌تى عێراق لە نوسراوێکدا بڵاویکردەوە،  له‌سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌وه‌ دەست بەڕێکارەکانی دابینکردنی دارایی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان ده‌كرێت بۆ مانگی شه‌ش.

بەڕێوەبەرایەتییەکە داواى لەیەکەکانی خەرجکردن لەوەزارەتەکان کرد، بۆ ناردنی نوێنەرە ڕێگەپێدراوەکانیان بۆ تەواوکردنی مەرجەکانی دابینکردنی دارایی مووچەی فەرمانبەران‌و ئەندامەکانیان، لەگەڵ دڵنیابوون لە پابەندبوون بە خشتەی پارەدارکردنی مانگانەی پەسەندکراو و جێبەجێکردنی هەموو پێداویستییە داراییە پێویستەکان.

ئەوە لەکاتێکدایە،  تائێستا وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم لیستى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى بۆ مانگى شه‌ش ڕه‌وانه‌ى به‌غدا نه‌كردوه‌ و ناشزانرێت كه‌ى لیسته‌كه‌ ڕه‌وانه‌ ده‌كات.

  • سودانی: پێویستە شەڕی سەر غەززە و لوبنان بوەستێت

  • ناکۆکی لەسەر پڕۆژەیاسایەک کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراقی ڕاگرت

  • لە 10 رۆژدا پێنج هەزار لوبنانی ئاوارەی عێراق بوون

  • لە کەرکوک هێرشکرایە سەر سوپای عێراق و چوار سەرباز گیانیان لەدەستدا

  • گفتوگۆکانى خشتەى بودجەى 2025 دەستپێدەکات

  • ئاسمانی عێراق بەڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكاندا داخرا

  • سودانى بۆ وەزیرى ناوخۆ: لێکۆڵینەوەى خێرا لە هێرشە مووشەکییەکان بکەن

  • عەرەبی جەدید: هەموو بیانوویەک ئامادەیە بۆ دووبارەبوونەوەی خۆپیشاندانەکانی تشرین لە عێراق

  • کارنامەی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق گۆڕدرا

سەرەکی