×

2024-06-22 266 جار خوێنراوەتەوە

شەرقولئەوسەت: سودانی لە دەستپێكردنەوەی چالاكی گرووپە چەكدارەكان دژی ئەمریكا نیگەرانە

ناوەندی هەواڵ

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە دروستبوونەوەی بارگرژییەكانی نێوان گرووپە چەكدارەكان و سوپای ئەمریكا نیگەرانە و دەیەوێت ڕێگری لێ بكات.

ڕۆژنامەی شەرقلئەوسەت لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە ئاشكرایكردووە سەبارەت بەو بابەتە پرس و ڕاوێژ لە نێوان ئەندامانی چوارچێوەی هەماهەنگیدا بەڕێوە چووە، سودانی لە كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی چوارچێوەی هەماهەنگیدا بێزاری خۆی دەربڕیوە و داواى هەڵوێستێكی جددی لە دژیان كردووە.

بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەکە، حكومەتەکەی سودانی خۆشحاڵ نییە بەو پەرەسەندنانەی گرووپە چەكدارەكان و تێپەڕاندنی دەسەڵاتی حكومەت لە بارەی كشانەوەی سوپای ئەمریكا لەعێراو ، لە كاتێكدا حكومەت ڕێككەوتنی كردووە بە دانانی خشتەیەك بۆ كشانەوەی ئەو هێزانە و ئێستاش كاری لەسەر دەكات.

هاوکات ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە،  لایەنە شیعە میانڕەوەكان ترسیان هەیە بارگرژییەكانی نێوان ئیسڕائیل و لوبنان، عێراقیش بگرێتەوە.

ڕۆژی چوار شەممەی ڕابردوو، گرووپە چەكدارەكانی عێراق ڕایانگەیاند كۆتایی بەو مۆڵەتە هاتووە كە دیاریانكردبوو بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا و هەر كارێك پێویست بێت ئەنجامی دەدەن.

  • سودانی: پێویستە شەڕی سەر غەززە و لوبنان بوەستێت

  • ناکۆکی لەسەر پڕۆژەیاسایەک کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراقی ڕاگرت

  • لە 10 رۆژدا پێنج هەزار لوبنانی ئاوارەی عێراق بوون

  • لە کەرکوک هێرشکرایە سەر سوپای عێراق و چوار سەرباز گیانیان لەدەستدا

  • گفتوگۆکانى خشتەى بودجەى 2025 دەستپێدەکات

  • ئاسمانی عێراق بەڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكاندا داخرا

  • سودانى بۆ وەزیرى ناوخۆ: لێکۆڵینەوەى خێرا لە هێرشە مووشەکییەکان بکەن

  • عەرەبی جەدید: هەموو بیانوویەک ئامادەیە بۆ دووبارەبوونەوەی خۆپیشاندانەکانی تشرین لە عێراق

  • کارنامەی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق گۆڕدرا

سەرەکی