×

2024-06-24 273 جار خوێنراوەتەوە

دادگای فیدراڵی لەسەر سكاڵایەكی سوودانی كۆ دەبێتەوە

بڕیارە دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر سكاڵایەكی محەمەد شیاع سوودانی كۆ ببێتەوە، سوودانی سكاڵاكەی لەسەر سەرۆكایەتی پەرلەمان تۆمار كردووە، داوای نادەستووریبوونی ماددەی 71 لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی دەكات.

ئەمڕۆ دوو شەمە 24ی حوزەیرانی 2024 دادگای فیدراڵی خشتەی کارەکانی بڵاوکردەوە و  بڕیارە دادگاکە لە سەر سكاڵایەكى محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆ ببێتەوە، كە لەسەر سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق تۆماری كردووە.

لە سكاڵاكەدا سوودانی داوا لە داگای فیدراڵ دەكات، بڕیار بدات لەسەر نادەستووریبوونی ماددەی 71 لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵانی (2023، 2024 ، 2025) ژمارە (13)ی ساڵی 2023 تایبەت بە كۆتاییهێنان بە بەڕێوەبردنی سەرجەم دامودەزگاكانی دەوڵەت بەوەكالەت تا 30/11/2024.

جێگەی ئاماژەیە، دوای ئەوەی لە ساڵی 2022 دا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدرا و پەرلەمان پێكهێنرا، سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاریدا دەبێت لە ماوەی ساڵێكدا ئەو پۆستانەی بەوەكالەت بەڕێوە دەبرێت، بەپێی مافی هەڵبژاردنی لایەنەكان كەسێكی تر لە شوێنیان دیاری بكرێت.

 

  • سودانی: پێویستە شەڕی سەر غەززە و لوبنان بوەستێت

  • ناکۆکی لەسەر پڕۆژەیاسایەک کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراقی ڕاگرت

  • لە 10 رۆژدا پێنج هەزار لوبنانی ئاوارەی عێراق بوون

  • لە کەرکوک هێرشکرایە سەر سوپای عێراق و چوار سەرباز گیانیان لەدەستدا

  • گفتوگۆکانى خشتەى بودجەى 2025 دەستپێدەکات

  • ئاسمانی عێراق بەڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكاندا داخرا

  • سودانى بۆ وەزیرى ناوخۆ: لێکۆڵینەوەى خێرا لە هێرشە مووشەکییەکان بکەن

  • عەرەبی جەدید: هەموو بیانوویەک ئامادەیە بۆ دووبارەبوونەوەی خۆپیشاندانەکانی تشرین لە عێراق

  • کارنامەی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق گۆڕدرا

سەرەکی