×

2024-06-24 176 جار خوێنراوەتەوە

فەرماندەیى پاسەوانى سنوور پلانى هێزەکانى ئاشکرا کرد بۆ پاراستنى سنوورەکان

ناوەندی هەواڵ

فەرماندەیى هێزەکانى پاسەوانى سنوورى عێراق گرتنەبەرى چەند رێوشوێنێکى بۆ زامنکردنى سنوورى عێراق لەگەڵ ئێران و تورکیا راگەیاند و پلانى هێزەکانى ئاشکرا کرد بۆ پاراستنى سنوورەکانى عێراق لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە.

ئەمڕۆ دووشەمە 24ی حوزەیرانی 2024 محەمەد سعیدى، فەرماندەیى هێزەکانى پاسەوانى سنوورى عێراق لە چاوپێکەوتنێکى لەگەڵ ئاژانسى هەواڵى عێراق رایگەیاند، 70% بۆ 80%ـى کارى دروستکردنى 91 بازگەمان لەسەر سنوورى ئێران تەواو کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەنگاوى یەکەمدا 300 کیلۆمەترمان لە خانەقینەوە هەتا باکوورى شارۆچکەى پێنجوێن بە کامێراى گەرمیى پێو کۆنترۆڵکردووە و هەزاران مینمان لەو ناوچانە لابردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، بازگەکانى حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانى ئێرانمان لەنزیک سنوورى عێراق و ئێران لابردووە و لە چەک دامانماڵیوون.

سەبارەت بە سنوورەکانى هەرێمى کوردستان و تورکیاش، فەرماندەیى هێزەکانى پاسەوانى سنوورى عێراق وتی: لەگەڵ تورکیا لە هەماهەنگیدان بۆ دروستکردنى ژورێکى پرۆسە هاوبەشەکان و دەشڵێت، زیاتر لە 27 بازگەمان لە سنوورى عێراق و تورکیا دروستکردووە.

جەختی لەوەکردەوە،  هەوڵ بۆ ئەوە دەدەین سنوورەکانمان بەجۆرێک بپارێزین کە رێگە بەهیچ هێرشێک نەدەین کە لە خاکى عێراقەوە بکریتە سەر تورکیا و بۆیەکەمجاریش ناوچە سنوورییەکانمان لەگەڵ تورکیا بە کامێراى گەرمیى پێو کۆنترۆڵ کردووە.

 

  • شوێنگره‌وه‌ی‌ پلاسخارت لەعێراق دیاریكرا

  • داواى جوڵاندنى هێز لە سوپای عێراق بۆ ناو خاکی هەرێم دەکرێت

  • بۆ یەکەم جار حکومەتى عێراق لەسەر پێشێلکارییەکانی تورکیا هەڵوێستى خۆى ڕاگەیاند

  • سودانی داوا لە سەرۆک کۆماری نوێی ئێران دەکات سەردانی عێراق بکات

  • کۆمسیۆن ژمارەى دەنگدەرانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانى ڕاگەیاند

  • لە عێراق توشبوون بە تاى خوێنبەربون گەیشتە 66 کەس

  • رەیان کلدانی کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعود بارزانی ڕەتکردەوە

  • ئەمریكا بە پرۆژە یاسایەک عێراق توڕە دەكات

  • بەهۆی كەمی كارەباوە هۆشداریی لە خۆپیشاندانی بەرفراوان دەدرێت

سەرەکی