×

2024-06-24 354 جار خوێنراوەتەوە

پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ کۆدەبێتەوە

ناوەندی هەواڵ

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەوڵێكی سیاسی هەیە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێكی نائاسایی بە مەبەستى هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق، دەشڵێت: ڕەنگە كۆتایی ئەم هەفتەیە دانیشتنی پەرلەمان بۆ ئەو مەبەستە ئەنجام بدرێت.

ئەمڕۆ دووشەمە 24ی حوزەیرانی 2024 نهال شەمەری ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە بارەی وادەی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بە مەبەستى دیاریكردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان بۆ میدیا عێراقییەكان ڕایگەیاند.

نهال شەمەری ئاماژەی بەوەکرد، جوڵەیەكی سیاسی لە نێوان هەموو لایەنە سیاسییە سوننەكاندا هەیە، بە ئامانجی خێراكردنی ڕێكارەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان، بەجۆرێک لە ئێستادا دەستپێشخەرییەك بۆ یەكخستنی هەڵوێستی ماڵی سیاسی سوننە هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، هەوڵ هەیە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێكی نائاسایی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا و ڕەنگە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە ئەو دانیشتنە ئەنجام بدرێت.

جێگەى ئاماژەیە، ڕۆژی 14ـی تشرینی دووەمی 2023 ، دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری كۆتاییهێنان بە ئەندامێتی هەر یەكە لە محەمەد حەلبووسی و لەیس دلێمی لە پەرلەمانی عێراق هێنا و بەمەش ڕاستەخۆ حەلبووسی لە پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دوورخرایەوە.

  • سودانی: پێویستە شەڕی سەر غەززە و لوبنان بوەستێت

  • ناکۆکی لەسەر پڕۆژەیاسایەک کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراقی ڕاگرت

  • لە 10 رۆژدا پێنج هەزار لوبنانی ئاوارەی عێراق بوون

  • لە کەرکوک هێرشکرایە سەر سوپای عێراق و چوار سەرباز گیانیان لەدەستدا

  • گفتوگۆکانى خشتەى بودجەى 2025 دەستپێدەکات

  • ئاسمانی عێراق بەڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكاندا داخرا

  • سودانى بۆ وەزیرى ناوخۆ: لێکۆڵینەوەى خێرا لە هێرشە مووشەکییەکان بکەن

  • عەرەبی جەدید: هەموو بیانوویەک ئامادەیە بۆ دووبارەبوونەوەی خۆپیشاندانەکانی تشرین لە عێراق

  • کارنامەی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق گۆڕدرا

سەرەکی