×

2024-06-25 195 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری نەوت: عێراق هاوردەکردنی غاز رادەگرێت

ناوەندی هەواڵ

وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند،  غازی ئێران سەرچاوەیەکی سەرەکییە لە دابینکردنی سوتەمەنی بۆ وێستگەکانی کارەبا، بەڵام بڕی غازی هاوردەكراو بەشی سەرجەم وێستگەكانی كارەبا ناكات، دەشڵێت، بڕی بەرهەمهێنانی غاز لە عێراق دوو هەزار ملیۆن پێ سێجای تێپەڕاندووە.

ئەمڕۆ سێ شەمە 25ی حوزەیرانی 2024 حەیان عەبدول غەنی وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، بەردەوامین لە جێبەجێكردنی هەشت پڕۆژەی گەورە بۆ وەبەرهێنان لە غازی سروشتی، جگە لەوەش قۆناغی یەكەمی پڕۆژەی وێستگەی وزەی خۆر لە ساڵی داهاتوودا تەواو دەبێت، كە ئەو پڕۆژە توانای دابینكردنی 250 مێگاوات كارەبای دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا هاوردەكردنی غازی ئێران بە مەبەستی كارپێكردنی وێستگەكانی كارەبا بەردەوامە، بەڵام بڕی غازی هاوردەكراو بەشی سەرجەم وێستگەكانی كارەبا ناكات.

وتیشی، كۆمەڵێك ڕێككەوتنمان ئەنجامداوە بۆ وەبەرهێنانی غاز، بە جێبەجێكردنی سەرجەم پرۆژەكانیش لەبواری غاز و وزەی خۆر، هاوردەكردنی غاز لە ئێرانەوە ڕادەگرین.

جێگەی ئاماژەیە، ئێستا عێراق لە هەوڵدایە بۆ ڕێگە گرتن لە بەفیڕۆچوونی غازی سروشتی، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین ڕێككەوتنى لەگەڵ كۆمپانیا جیهانییەكان واژۆ كردووە.

 

  • سودانی: پێویستە شەڕی سەر غەززە و لوبنان بوەستێت

  • ناکۆکی لەسەر پڕۆژەیاسایەک کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراقی ڕاگرت

  • لە 10 رۆژدا پێنج هەزار لوبنانی ئاوارەی عێراق بوون

  • لە کەرکوک هێرشکرایە سەر سوپای عێراق و چوار سەرباز گیانیان لەدەستدا

  • گفتوگۆکانى خشتەى بودجەى 2025 دەستپێدەکات

  • ئاسمانی عێراق بەڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكاندا داخرا

  • سودانى بۆ وەزیرى ناوخۆ: لێکۆڵینەوەى خێرا لە هێرشە مووشەکییەکان بکەن

  • عەرەبی جەدید: هەموو بیانوویەک ئامادەیە بۆ دووبارەبوونەوەی خۆپیشاندانەکانی تشرین لە عێراق

  • کارنامەی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق گۆڕدرا

سەرەکی