×

2024-06-25 269 جار خوێنراوەتەوە

سەرکردەکانی حەماس قەتەر جێدەهێڵن و دەچنە عێراق

ناوەندی هەواڵ

بەهۆی توندبوونی فشارەکان بۆ ڕازیکردنی سەرکردەکانی حەماس بۆ پەسەندکردنی پێشنیازەکەی جۆو بایدن، سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە و ئازادکردنی بارمتە ڕفێندراوەکان، پەیوەندییەکانی حەماس و قەتەر بەرەو ساردبوون دەچێت و سەرکردەکانی حەماس پلانیان وایە قەتەر بەجێ بهێڵن بچنە عێراق.

ئەمڕۆ سێ شەمە 25ی حوزەیرانی 2024 لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕۆژنامەی زە ناشیۆناڵی ئەمریکی بڵاوی کردوەتەوە، بە وتەی پەرلەمانتارێکی عێراق، مانگی ڕابردوو سەرکردەکانی عێراق ڕەزامەندیان دەربڕیوە لەسەر گواستنەوەی سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس بۆ بەغدا.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم زانیارییەکانی لەو پەرلەمانتارە وەگرتووە کە هاوکات سەرکردەی پارتێکی سیاسییە و پرسی لەخۆگرتنی سەرکردەکانی حەماس لەلایەن عێراقەوە کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی ئیسماعیل هەنییە بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس و نوێنەرانی هەردوو حکوومەتەکانی عێراق و ئێران گفتوگۆی لەسەر کراوە.

هەر لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئەگەر هەیە ئێران خۆی بەرپرسیارێتیی پارێزگاریی  لە سەرکردەکانی حەماس و نووسینگە و کارمەندەکانی لە بەغدا، بگرێتە ئەستۆ و هەروەها تیمی ئەمنی و لۆجستی سەر بە حەماس بۆ سەرپەرشتیی هەنگاوەکانی گواستنەوەی سەرکردەکانی حەماس لە قەتەرەوە بۆ عێراق سەردانی بەغدایان کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە جەخت لەوەکراوەتەوە، مانگی ڕابردوو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هەنگاوەکان بەوردی لەلایەن محەممەد شییاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئیسماعیل هەنیە گفتوگۆی دەربارە کراوە.

دەشڵێت،  لە نێو سیاسییەکانی عێراق کۆ دەنگییەک لە سەر گواستنەوەی سەرکردەکانی حەماس بۆ بەغدا نییە،  بەشێک لە پێکهاتە سەرەکییەکانی عێراق نایانەوێت بەم هەنگاوە ناکۆکییەکان لەگەڵ ئەمەریکا زیاتر قوڵ بکرێتەوە، بەڵام بڕیار بڕیاری حکوومەتەو پاشگەزبوونەوەی نییە.

جێگەی ئاماژەیە، بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی زە ناشیۆناڵ، لەم مانگەدا بزووتنەوەی حەماس نووسینگەی خۆی لە بەغدا کردووتەوە کە محەممەد حافی سەرۆکایەتی دەکات و بڕیاریشە لە ماوەیەکی نزیکدا نووسینگەیەکی ڕاگەیاندنیش هەر لە بەغدا بکەنەوە

  • سودانی: پێویستە شەڕی سەر غەززە و لوبنان بوەستێت

  • ناکۆکی لەسەر پڕۆژەیاسایەک کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراقی ڕاگرت

  • لە 10 رۆژدا پێنج هەزار لوبنانی ئاوارەی عێراق بوون

  • لە کەرکوک هێرشکرایە سەر سوپای عێراق و چوار سەرباز گیانیان لەدەستدا

  • گفتوگۆکانى خشتەى بودجەى 2025 دەستپێدەکات

  • ئاسمانی عێراق بەڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكاندا داخرا

  • سودانى بۆ وەزیرى ناوخۆ: لێکۆڵینەوەى خێرا لە هێرشە مووشەکییەکان بکەن

  • عەرەبی جەدید: هەموو بیانوویەک ئامادەیە بۆ دووبارەبوونەوەی خۆپیشاندانەکانی تشرین لە عێراق

  • کارنامەی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق گۆڕدرا

سەرەکی