×

2024-06-27 286 جار خوێنراوەتەوە

عەبادى: داوای هەڵوێستی نیشتمانی لە عێراق و هەرێم دەکات بۆ ڕاگرتنى دەستدرێژیی و پێشێلکارییەکانى تورکیا لەناو خاکی هەرێم

ناوەندی هەواڵ

هاوپەیمانى نەسر کە حەیدەر عەبادى سەرۆکایەتی دەکات ، لە ڕاگەیەندراوێکدا، سەرکۆنەى لەشکرکێشى سوپاى تورکیا لە شارۆچکەى ئامێدى سەربە پارێزگاى دهۆک دەکات و داوا لە  حکومەتى عێراق و هەرێمى کوردستان و لایەنە سیاسییەکان دەکات، هەڵوێستێکى نیشتمانیی بگرنەبەر بۆ ڕاگرتنى دەستدرێژیی و پێشێلکارییەکانى تورکیا دەرهەق بە عێراق  لەناو خاکی هەرێمی کوردستان.

هاوپەیمانى نەسر لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، سەرکۆنەى ئەو پێشێلکارییە مەترسیدارە دەکەین کە سوپای تورکیا دەیکات و بازگەى سەربازى لەنێوان بامەڕنێ و ئامێدى داناوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، بەردەوامبوونى تورکیا لە بەزاندنى سەروەریى عێراق، پەیوەندییەکانى هەردوو وڵات بەرەو ئاڵۆزییەکى گشتگیر دەبات و ناکرێت لە هیچ دۆخێکدا پاساو بۆ ئەو پێشێلکارییانە بهێنرێتەوە.

هاوپەیمانیى نەسر داوا لە حکومەتەتی عێراق و هەرێم و  لایەنە سیاسییەکان دەکات، هەڵوێستێکى نیشتمانیی بگرنەبەر و سنوورێک دابنێن بۆ دەستدرێژی و پێشێلکارییەکانى تورکیا.

  • سودانی: پێویستە شەڕی سەر غەززە و لوبنان بوەستێت

  • ناکۆکی لەسەر پڕۆژەیاسایەک کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراقی ڕاگرت

  • لە 10 رۆژدا پێنج هەزار لوبنانی ئاوارەی عێراق بوون

  • لە کەرکوک هێرشکرایە سەر سوپای عێراق و چوار سەرباز گیانیان لەدەستدا

  • گفتوگۆکانى خشتەى بودجەى 2025 دەستپێدەکات

  • ئاسمانی عێراق بەڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكاندا داخرا

  • سودانى بۆ وەزیرى ناوخۆ: لێکۆڵینەوەى خێرا لە هێرشە مووشەکییەکان بکەن

  • عەرەبی جەدید: هەموو بیانوویەک ئامادەیە بۆ دووبارەبوونەوەی خۆپیشاندانەکانی تشرین لە عێراق

  • کارنامەی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق گۆڕدرا

سەرەکی