×

شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنی عێراق
2024-09-17 134 جار خوێنراوەتەوە

دوو تیرۆرست لە سلێمانى دەستگیرکران

ناوەندی هەواڵ

شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، بە هەماهەنگیی دژەتیرۆرى عێراق و ئاسایشى سلێمانى  دوو تیرۆرستیان  لە سلێمانى دەستگیرکردووە.

شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دەزگاى دژەتیرۆرى عێراق بە هەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشى سلێمانى توانیویانە دوو تیرۆرست لە سلێمانى دەستگیر بکەن.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە جگە لە دەستگیرکردنى ئەو دوو تیرۆرستە، چەند ئۆپەراسیۆنێکى دیکە ئەنجامدراوە و توانیویانە 10 میوانخانە بپشکنن و شەش تەقینەوە و دوو پشتێنى تەقەمەنیی بتەقێننەوە و بەدواداچونیشیان بۆ چەند ڕوداوێکى تاوانکاریی لە پارێزگاى نەینەوا ئەنجامداوە. 

باس لەوەشکراوە، کە لە ئۆپەراسیۆنێکدا و لە دوو میوانخانە لە پارێزگاى ئەنبار توانیویانە دوو تیرۆرست دەستگیر بکەن.

  • پرسى خانەنشینى سەربازى لیژنەى دارایى عێراق دەهێنێتە هەرێم

  • وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەى مووچە راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

  • تەیف سامی دەچێتە پەرلەمانی عێراق

  • پەرلەمانتارێک: پارتى رۆژانە زیاتر لە 200 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەی قاچاخەوە ڕەوانەی تورکیا دەکات

  • عێراق:هێزەكانی ئەمریكا سەرکەوتوو بوون لە شکستپێهێنانی داعش و پێویستیمان پێیان نەماوە لە وڵات بمێننەوە

  • دوو تیرۆرست لە سلێمانى دەستگیرکران

  • ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەست بەدانیشتنەکانى دەکاتەوە

  • پزیشکیان بەزمانی کوردی و بەبێ ناوهێنانی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە

  • کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نەخۆشەو نایەتە عێراق

سەرەکی