×

فڕۆکەخانەی نەجەف
2024-09-21 171 جار خوێنراوەتەوە

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نەجەف و سێ بەرپرسى عێراق بە 10 ساڵ زیندانیی سزادران

ناوەندی هەواڵ

بەهۆی پێشێلکاری لە گرێبەستێکی یاساییدا، سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەر بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نەجەف و سێ ئەندامی پێشوی فرۆکەخانەکەدا سەپێنرا.

دەستەى دەستپاکى عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی پێشێلکردن لە گرێبەستی ئامادەکردنی بەیاننامە بۆدروستکردنی رێرەوی نوێی فڕین بۆ فرۆکەخانەی نەجەف و رێرەوی تاکسیەکان، سزای 10 ساڵ زیندانی لە دژی (فائید کازم شەمەرى) سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نەجەف و سێ لە ئەندامانی پێشوی فرۆکەخانەکە لە ئامادە نەبونی خۆیاندا سەپاندوە. 

ئاماژەی بەوەشکرد، گرێبەستەکە بە بڕی 71 ملیۆن و 989 هەزار دۆلار بووە، پڕۆژەکە وەک تەندەرێکی گشتی ڕانەگەیەندراوە، بەڵکو بە مەبەستی ئەوەی شوێنێک بۆ زۆرترین ژمارەی رکابەرەکان تەرخان بکرێت بە پێشێلکردنی رونی رێنماییەکان.

هاوکات، جگە لە سزای 10 ساڵ زیندانی؛ لە بەرامبەردا هەریەکە لە سەرۆکی پێشوی دەستەی بەرێوەبردنی فرۆکەخانەی نەجەف و سێ ئەندامی دەستەی کارگێڕی بە بڕى 10 ملیۆن دینار سزادران.

 

  • سودانی: پێویستە شەڕی سەر غەززە و لوبنان بوەستێت

  • ناکۆکی لەسەر پڕۆژەیاسایەک کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراقی ڕاگرت

  • لە 10 رۆژدا پێنج هەزار لوبنانی ئاوارەی عێراق بوون

  • لە کەرکوک هێرشکرایە سەر سوپای عێراق و چوار سەرباز گیانیان لەدەستدا

  • گفتوگۆکانى خشتەى بودجەى 2025 دەستپێدەکات

  • ئاسمانی عێراق بەڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكاندا داخرا

  • سودانى بۆ وەزیرى ناوخۆ: لێکۆڵینەوەى خێرا لە هێرشە مووشەکییەکان بکەن

  • عەرەبی جەدید: هەموو بیانوویەک ئامادەیە بۆ دووبارەبوونەوەی خۆپیشاندانەکانی تشرین لە عێراق

  • کارنامەی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق گۆڕدرا

سەرەکی