×

2024-09-23 404 جار خوێنراوەتەوە

دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تاوتوێ دەکات

دادگاى فیدراڵیی عێراق بۆ تاوتوێکردنی سکاڵایەک تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

بەپێی خشتەی کۆبوونەوەکان، بڕیارە رۆژی چوارشەممە 25ی ئەیلوولی 2024، دادگەی فیدراڵیی عێراق بۆ تاوتوێکردنی سکاڵایەک تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە، کە سکاڵاکە لەلایەن مامۆستایەکی زانکۆی کۆیەوە پێشکێش کراوە.

سکاڵاکە لەلایەن دەریا محەممەد حەوێز، مامۆستای زانکۆی کۆیەوە تۆمار کراوە و تێیدا داوای کردووە حکومەتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پابەند بکرێن.

هەرچەندە مانگانە بەغدا پارەى مووچەى فەرمانبەران دەنێرێت، بەڵام لەلایەن بەرپرسانى حکومەتى هەرێمەوە پارەکە بەبارمتە دەگیرێت و بە بیانووى جیاواز لە کاتى دیاریکراوى خۆیدا دابەش ناکرێت.

 

  • سودانی: پێویستە شەڕی سەر غەززە و لوبنان بوەستێت

  • ناکۆکی لەسەر پڕۆژەیاسایەک کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراقی ڕاگرت

  • لە 10 رۆژدا پێنج هەزار لوبنانی ئاوارەی عێراق بوون

  • لە کەرکوک هێرشکرایە سەر سوپای عێراق و چوار سەرباز گیانیان لەدەستدا

  • گفتوگۆکانى خشتەى بودجەى 2025 دەستپێدەکات

  • ئاسمانی عێراق بەڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكاندا داخرا

  • سودانى بۆ وەزیرى ناوخۆ: لێکۆڵینەوەى خێرا لە هێرشە مووشەکییەکان بکەن

  • عەرەبی جەدید: هەموو بیانوویەک ئامادەیە بۆ دووبارەبوونەوەی خۆپیشاندانەکانی تشرین لە عێراق

  • کارنامەی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق گۆڕدرا

سەرەکی