×

2024-09-23 162 جار خوێنراوەتەوە

تەندروستی عێراق: 14 حاڵەتی توشبون بە تای خوێنبەربون لە هەرێم تۆماركراون

ناوەندی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا  ئێستا لە هەرێمی كوردستان 14 حاڵەتی توشبون بە تای خوێنبەربون تۆماركراون و یەكێكیان كە لە دهۆك بوە گیانی لەدەستداوە.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌، 23ی ئه‌یلوولی 2024، دوایین ئاماری توشبون و گیانلەدەستدانی بە تای خوێنبەربون لە پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانەوە، 178 توشبوی تای خوێنبەربون تۆماركراون كە 26 كەسیان گیانیان لەدەستداوە.

لەو ژمارەیەی توشبوان بەپێی قسەی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق، 14 توشبویان لە پارێزگاكانی هەرێم تۆماركراون بەمشێوەیە: 6 توشبو لە هەولێر، 5 توشبو لە دهۆك كە یەكێكیان گیانی لەدەستداوە، 3 توشبو لە سلێمانی.

سه‌یف به‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، زۆرترین مردن به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ پارێزگا‌ی زیقار بووه‌، كه‌ له‌ ساڵی 2023یش به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌و پارێزگه‌یه‌ له‌ ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌مدا بوو.

بە وتەی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ژماره‌ی تووشبوون و مردن بەتای خوێن بەربوون له‌ سه‌رجه‌م پارێزگه‌كانی عێراق به‌م شێوه‌یه‌ بووه‌:

-زیقار: 38 تووشبوو و شه‌ش مردن
-نه‌ینه‌وا: 25 تووشبوو و حه‌وت مردن
-به‌غدا – ڕه‌سافه‌: 17 تووشبوو و چوار مردن
-به‌سره‌: 15 تووشبوو، هیچ حاڵه‌تێكی مردن تۆمار نه‌كراوه‌
-واست: 14 تووشبوو و یه‌ك مردن
-بابل: نۆ تووشبوو و یه‌ك مردن
-به‌غدا – كه‌رخ: هه‌شت تووشبوو، هیچ حاڵه‌تێكی مردن تۆمار نه‌كراوه‌
-میسان: هه‌شت تووشبوو و دوو مردن
-دیاله‌: حه‌وت تووشبوو و یه‌ك مردن
-موسه‌ننا: شه‌ش تووشبوو و هیچ حاڵه‌تێكی مردن تۆمار نه‌كراوه‌
-هه‌ولێر: شه‌ش تووشبوو و هیچ حاڵه‌تێكی مردن تۆمار نه‌كراوه‌
-دهۆك: پێنج تووشبوو و یه‌ك مردن
-كه‌ركووك: چوار تووشبوو و یه‌ك مردن
-نه‌جه‌ف: چوار تووشبوو و هیچ حاڵه‌تێكی مردن تۆمار نه‌كراوه‌
-دیوانیه‌: چوار تووشبوو و دوو مردن
-كه‌ربه‌لا: سێ تووشبوو و هیچ حاڵه‌تێكی مردن تۆمار نه‌كراوه‌
-سلێمانی: سێ تووشبوو و هیچ حاڵه‌تێكی مردن تۆمار نه‌كراوه‌
-سه‌ڵاحه‌ددین: دوو تووشبوو و هیچ حاڵه‌تێكی مردن تۆمار نه‌كراوه‌
ئه‌نبار: هیچ كه‌س تووش نه‌بووه‌

ماوەی دوو ساڵە تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە عێراق ڕوو لە هەڵکشانە، لایەنە پەیوەندیدارەکان دەیانەوێت پێش جەژنی قوربان کۆنترۆڵی ئەوە بکەن و ڕێگە نەدرێت لە دەرەوەی سەبڕخانە فەرمییەکان ئاژەڵ سەرببڕدرێت.

تای خوێنبەربوون کە بە "تای خوێنبەربوونی کریمیا - کۆنگۆ" ناسراوە، بە یەکێک لە کۆمەڵەی تای خوێنبەربوونی ڤایرۆسی دادەنرێت کە بەگوێرەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بڵاودەبێتەوە.

دوای ئەوەی کەسێک تووشی ڤایرۆسەکە دەبێت، نزیکەی هەفتەیەکی پێدەچێت بۆ دەرکەوتنی نیشانەکانی، کە بریتیە لە خوێنبەربوونی ناوەکی یان دەرەکی لەگەڵ تایەکی بەرز.

بەگوێرەی زانیاریەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ڕێژەی مردن بەتای خوێنبەربوون 40%، تا ئێستا هیچ چارەسەرێکی بۆ نەدەزۆراوەتەوە و ئاماژە بەوەشکراوە، تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.

نیشانەکانی تای خوێنبەربوون بریتین لە "تا، ئازاری ماسولکە، سەرگێژخواردن و سەرئێشە، ئازاری مل و پشت، هەوکردنی چاو و هەستیاری بە رووناکی، رشانەوە و سکچوون، ئازاری سک، ئاوسانی گەروو".

  • سودانی: پێویستە شەڕی سەر غەززە و لوبنان بوەستێت

  • ناکۆکی لەسەر پڕۆژەیاسایەک کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراقی ڕاگرت

  • لە 10 رۆژدا پێنج هەزار لوبنانی ئاوارەی عێراق بوون

  • لە کەرکوک هێرشکرایە سەر سوپای عێراق و چوار سەرباز گیانیان لەدەستدا

  • گفتوگۆکانى خشتەى بودجەى 2025 دەستپێدەکات

  • ئاسمانی عێراق بەڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكاندا داخرا

  • سودانى بۆ وەزیرى ناوخۆ: لێکۆڵینەوەى خێرا لە هێرشە مووشەکییەکان بکەن

  • عەرەبی جەدید: هەموو بیانوویەک ئامادەیە بۆ دووبارەبوونەوەی خۆپیشاندانەکانی تشرین لە عێراق

  • کارنامەی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق گۆڕدرا

سەرەکی