×

2024-09-24 91 جار خوێنراوەتەوە

عێراق؛ فرۆشتنى جگەرە بە کەسانى خوار 18 ساڵ قەدەغە دەکرێت

ناوەندی هەواڵ

بریکاری بەرێوەبەری گشتی پرۆگرامی لەناوبردنی توتن لە عێراق ڕایگەیاندووە، دەیانەوێت باجی زیاتر بەسەر پێکهاتەکانی توتن بسەپێنن، دەشڵێت، "فرۆشتنی جگەرە بە کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ سزای لەسەرە."

وەسیم گەیلان، بریکاری بەڕێوەبەرى گشتىی پرۆگرامی لەناوبردنى توتن بە ڕۆژنامەی سەباحی وتووە، وەزارەتى تەندروستی عێراق  لەناو سیستمێکی جیهانیدایە لەگەڵ ڕێکخراوى تەندروستى جیهانی بۆ لەناوبردنى توتن، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کاردەکەن بۆ سەپاندنى باجی زیاتر بەسەر پێکهاتەکانى توتن، جەختش دەکەنەوە لە کۆنترۆڵکردنى زیاترى سنوورەکان بەمەبەستى کەمکردنەوەى زیانەکان.

ئەو بەرپرسە دەڵێت، بەگوێرەى یاساى قەڵاچۆکردنى توتن ژمارە 19ى ساڵی 2021، فرۆشتنى جگەرە بەو کەسانەى تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوەیە قەدەغەیە و سزاى تایبەتى بۆ دیاریکراوە، بۆیە هەر دوکان، کۆشک و مارکێتێک جگەرەیان پێبفرۆشێت سزا دەدرێت، لەگەڵ ئەوەشدا هەرکەسێک لە شوێنە داخراو و گشتییەکاندا جگەرە بکێشێت سزاى دارایی دەدرێت.

لە زۆربەی وڵاتانی جیهان کێشان و کڕینی جگەرە لەلایەن کەسانی هەرزەکاری خوار تەمەنی 18 ساڵ قەدەغەیە و سزای لەسەرە، تەنانەت لە وڵاتە پێشکەوتووەکان کێشانی جگەرە لە شوێنە گشتییەکاندا رێگەپێدراو نییە.

بەگوێرەی ئامارێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ساڵانە بەهۆی جگەرەکێشانەوە هەشت ملیۆن کەس گیانلەدەست دەدەن، لەناویاندا 1.3 ملیۆن ئەو کەسانەن خۆیان جگەرەکێش نین و بەهۆی هەڵمژینی دووکەڵی جگەرەوە لەنزیک کەسانی جگەرەکێش گیان لەدەستدەدەن.

 

  • سودانی: پێویستە شەڕی سەر غەززە و لوبنان بوەستێت

  • ناکۆکی لەسەر پڕۆژەیاسایەک کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراقی ڕاگرت

  • لە 10 رۆژدا پێنج هەزار لوبنانی ئاوارەی عێراق بوون

  • لە کەرکوک هێرشکرایە سەر سوپای عێراق و چوار سەرباز گیانیان لەدەستدا

  • گفتوگۆکانى خشتەى بودجەى 2025 دەستپێدەکات

  • ئاسمانی عێراق بەڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكاندا داخرا

  • سودانى بۆ وەزیرى ناوخۆ: لێکۆڵینەوەى خێرا لە هێرشە مووشەکییەکان بکەن

  • عەرەبی جەدید: هەموو بیانوویەک ئامادەیە بۆ دووبارەبوونەوەی خۆپیشاندانەکانی تشرین لە عێراق

  • کارنامەی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق گۆڕدرا

سەرەکی