×

2024-09-27 100 جار خوێنراوەتەوە

ئەوروپا نیگەرانە لە زۆربوونی ڕێژەی سزای لەسێدارەدان لە عێراق

ناوەندی هەواڵ

 بەپێی ئامارەکان زیاتر لە هەشت هەزار زیندانی لەعێراق چاوەڕێی جێ بەجێکردنی سزای لەسێدارەدانن،وتەبێژی دەزگای کردەوەی دەرەوەی ئەوروپاش ڕایگەیاندووە، یەکێتی ئەوروپانیگەرانەو بە توندی دژایەتی سزای لەسێدارەدان دەکات لە هەموو کاتێکدا و لە هەموو بارودۆخێکدا، چونکە سزایەکی دڕندانە و نامرۆڤانەیە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی "ئاکی"ی ئیتاڵییەوە کە ئەمڕۆ هەینی بڵاوکراوەتەوە،  پیتەر ستانۆ، ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێتی ئەوروپا داوا لە عێراق دەکات ڕاگرتنی کاتی سزای لەسێدارەدان وەک هەنگاوی یەکەم بگرێتەبەر، کاری بەردەوامیش دەکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزاکە لەو وڵاتانەی کە تا ئێستا جێبەجێی دەکەن.

ئەوە لەکاتێکدایە، ڕۆژی چوارشەممە 25ی ئەیلوول، سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئەمنی ڕایگەیاند، کە وەزارەتی دادی عێراق حوکمی لەسێدارەدانی بۆ 21 تیرۆریست لەعێراق جێبەجێ کردووە، لە ناویاندا ژنێک هەبووە لە زیندانی ناوەندیی ناسریە (الحوت) لە سەر بە پارێزگای زیقار لە باشووری عێراق.

  • سودانی: پێویستە شەڕی سەر غەززە و لوبنان بوەستێت

  • ناکۆکی لەسەر پڕۆژەیاسایەک کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراقی ڕاگرت

  • لە 10 رۆژدا پێنج هەزار لوبنانی ئاوارەی عێراق بوون

  • لە کەرکوک هێرشکرایە سەر سوپای عێراق و چوار سەرباز گیانیان لەدەستدا

  • گفتوگۆکانى خشتەى بودجەى 2025 دەستپێدەکات

  • ئاسمانی عێراق بەڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكاندا داخرا

  • سودانى بۆ وەزیرى ناوخۆ: لێکۆڵینەوەى خێرا لە هێرشە مووشەکییەکان بکەن

  • عەرەبی جەدید: هەموو بیانوویەک ئامادەیە بۆ دووبارەبوونەوەی خۆپیشاندانەکانی تشرین لە عێراق

  • کارنامەی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق گۆڕدرا

سەرەکی