×

2024-09-28 134 جار خوێنراوەتەوە

هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق خرانە حاڵەتى ئامادەباشییەوە

ناوەندی هەواڵ

دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر بارەگاکانی حزبوڵڵای لوبنانی لەباشوری بەیروت، ئەمریکا هێزەکانى لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی لەبنکەی عەین ئەسەد خستە ئامادەباشییەوە و دەڵێت، هەر کەسێك دەستدرێژی بکات وەڵامی توندمان دەبێت.

لە شەوى رابردوەوە ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر حزبوڵڵای لوبنانی چڕکردوەتەوە و بڕیارە دوا نیوەڕۆى ئەمڕۆ 28ی ئەیلولی 2024، ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق تایبەت بەئاڵۆزییەکانی لوبنان کۆببێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوەی ئەمنییەوە بڵاوی کردەوە، لە دواى بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر بارەگاکانی حیزبوڵا لە باشوری لوبنان، هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، بەهۆی ئەگەری هێرشی گروپە چەکدارەکانی نزیك لە ئێرانە.

بەوتەى ئەو سەرچاوانە، ئەمریکا هێزەکانی لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، خستوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، هۆشداریشى داوە لەوەی، هەر کەسێک دەستدرێژی بکاتە سەریان وەڵامی توندیان دەبێت.

 

  • سودانی: پێویستە شەڕی سەر غەززە و لوبنان بوەستێت

  • ناکۆکی لەسەر پڕۆژەیاسایەک کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراقی ڕاگرت

  • لە 10 رۆژدا پێنج هەزار لوبنانی ئاوارەی عێراق بوون

  • لە کەرکوک هێرشکرایە سەر سوپای عێراق و چوار سەرباز گیانیان لەدەستدا

  • گفتوگۆکانى خشتەى بودجەى 2025 دەستپێدەکات

  • ئاسمانی عێراق بەڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكاندا داخرا

  • سودانى بۆ وەزیرى ناوخۆ: لێکۆڵینەوەى خێرا لە هێرشە مووشەکییەکان بکەن

  • عەرەبی جەدید: هەموو بیانوویەک ئامادەیە بۆ دووبارەبوونەوەی خۆپیشاندانەکانی تشرین لە عێراق

  • کارنامەی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق گۆڕدرا

سەرەکی