×

2024-09-28 81 جار خوێنراوەتەوە

عێراق سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی بۆ کوژرانی حەسەن نەسروڵا ڕاگەیاند

ناوەندی هەواڵ

 حکومەتی عیراق سێ ڕۆژ ماتەمینی بۆ کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا ڕاگەیاند و پەرلەمانی عێراقیش ئیدانەی ڕوداوەکانی لوبنان دەکات.

پەرلەمانی عیراق لەکۆبونەوەیەکی نائاسایدا داوای لەحکومەتی عیراق کرد سێ ڕۆژ ماتەمینی لە وڵات ڕابگەیەندرێت ئەمەش دوای کوژرانی حەسەن نەسروڵا لەلایەن ئیسرائیلەوە، دواتریش محەمەد شیاع سودانی لە بەیاننامەیەکدا سێ ڕۆژ ماتەمینی لەسەرتاسەری وڵاتدا ڕاگەیاند.

 لەکۆبوونەوەکەیدا کە بەسەرۆکایەتی موحسین مەندەلاوی بەرێوەچوو سەرکۆنەی ڕوداوەکانی لوبنانی کرد.

 دەقی ڕاگەیەندراوی حکومەتی عێراق:

سەرۆک وەزیرانی عێراق،  محمد شیا سودانی، بڕیاریدابە ڕاگەیاندنی ماتەمینی گشتی لە سەرتاسەری عێراق بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، بە هۆی شەهیدبوونی ئەمینداری گشتی حزبو*ڵا ،حەسەن نەسر*وڵڵا و هاوەڵانی، لە  دەستدرێژی زایۆنیس*تەکان.

ئێمە هی خواین و بۆ ئەو دەگەڕێینەوە
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەت
28-ئەیلول-2024

  • سودانی: پێویستە شەڕی سەر غەززە و لوبنان بوەستێت

  • ناکۆکی لەسەر پڕۆژەیاسایەک کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراقی ڕاگرت

  • لە 10 رۆژدا پێنج هەزار لوبنانی ئاوارەی عێراق بوون

  • لە کەرکوک هێرشکرایە سەر سوپای عێراق و چوار سەرباز گیانیان لەدەستدا

  • گفتوگۆکانى خشتەى بودجەى 2025 دەستپێدەکات

  • ئاسمانی عێراق بەڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكاندا داخرا

  • سودانى بۆ وەزیرى ناوخۆ: لێکۆڵینەوەى خێرا لە هێرشە مووشەکییەکان بکەن

  • عەرەبی جەدید: هەموو بیانوویەک ئامادەیە بۆ دووبارەبوونەوەی خۆپیشاندانەکانی تشرین لە عێراق

  • کارنامەی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق گۆڕدرا

سەرەکی