2024-12-29 371 جار خوێنراوەتەوە

زیاتر لە سێ هەزار ئەفسەر و كارمەند لەسەر دۆسیەی گەندەڵی دەركران

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەرکردنى زیاتر لە سێ هەزار ئەفسەرو كارمەندى لەسەر دۆسییەى گەندەڵى راگەیاند.

میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتاى ئەمساڵەوە تا ئیستا بەگشتى نزیكەی 15 هەزار دۆسیەی گەندەڵیی و سەرپێچی لەسەر ئەفسەرو كارمەندەكانمان تۆماركراوە، زیاتر لە سێ هەزار كەسیان لە خزمەت دەركراون.

وتیشى، 14 هەزار و797 دۆسییە لەسەر ئەفسەرو كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ تۆماركراون، لەکۆى ئەو ژمارەیەش حوکم لەسەر حەوت هەزار و 164 دۆسییە دراوە و بەهۆی ئەو دۆسیەیانەوە سێ هەزارو 260 ئەفسەرو كارمەند دەركراون و 190 كەسی تر رەوانەی خانەنشینیی كراون. 

بەوتەى وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق 662 تۆڕی ماددە هۆشبەرەكان هەڵوەشێندراونەتەوە، 57 تۆڕیان نێودەوڵەتیی بوون، 148 حوكمی لەسێدارەدان و 587 حوكمی زیندانیی هەتاهەتایی دەرچوون. 

  • مووچەى خانەنشینى پێشمەرگە کەمدەکرێتەوە

  • ئەحمەد شەرع سەردانی سعودیە دەكات

  • وادەی دەنگدان بە هەمواری یاسای بودجە دیاریکرا

  • داوای ڕاگرتنی به‌ قاچاخبردنی نه‌وتی هه‌رێم دەكرێت

  • سەلوان مۆمیکا ئەو کەسەی قورئانی سوتاند کوژرا

  • عێراق؛ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و کوژرا و بریندارى لێکەوتەوە

  • وادەی بەڕێوچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاری دەکرێت

  • كۆگایەكی داعش لە بەغداد تەقییەوە و كوژراو و بریندار هەیە

  • په‌رله‌مانى عێراق ئیفاد ڕاده‌گرێت

سەرەکی