2025-02-03 74 جار خوێنراوەتەوە

مووچەى خانەنشینى پێشمەرگە کەمدەکرێتەوە

بەڕێوەبەرى جێبەجێکار لە بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى سلێمانى رایگەیاند، ئەوانەى لە سەر لیستى وەزارەتى پێشمەرگە خانەنشین بوون  مووچەیا ن کەمدەکات.

هادى ئەکرەم بەڕێوەبەرى جێبەجێکار لە بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى سلێمانى رایگەیاند، بەغدا تێبینى لە لیستى مووچەى وەزارەتى پێشمەرگە هەیە و  دەرماڵەى مەترسى لەسەر لیستەکەیان لابردووە.
وتیشى، بە لابردنى دەرماڵەى مەترسى مووچەى ئەو کەسانەى لە سەر وەزارەتى پێشمەرگە خانەنشین بوون کەمدەکات.

بەوتەى ئەو بەرپرسەى خانەنشینان، عێراق پلەى لە لیژنەکانى ئامادەکردنى لیستى مووچە کردووە و ئێستاش تێبینى  لە سەر شێوازى خانەنشینى پێشمەرگەیە و  لیستى پێشمەرگە هەیە.

بڕیاربوو لە مانگی یەکی ساڵی مووچەی هەزاران خانەنشین زیاد بکرێت و جیاوازیی مووچەشیان بۆ خەرج بکرێت، بەڵام دواىهاوتاکردنى مووچەى خانەنشینى مەدەنى تا ئێستا مووچەى خانەنشینى سەربازى هاوتا نەکراوە و کێشە بۆ لیستى مووچەکانیان دروستکراوە.

 

  • مووچەى خانەنشینى پێشمەرگە کەمدەکرێتەوە

  • ئەحمەد شەرع سەردانی سعودیە دەكات

  • وادەی دەنگدان بە هەمواری یاسای بودجە دیاریکرا

  • داوای ڕاگرتنی به‌ قاچاخبردنی نه‌وتی هه‌رێم دەكرێت

  • سەلوان مۆمیکا ئەو کەسەی قورئانی سوتاند کوژرا

  • عێراق؛ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و کوژرا و بریندارى لێکەوتەوە

  • وادەی بەڕێوچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاری دەکرێت

  • كۆگایەكی داعش لە بەغداد تەقییەوە و كوژراو و بریندار هەیە

  • په‌رله‌مانى عێراق ئیفاد ڕاده‌گرێت

سەرەکی