2024-12-29 201 جار خوێنراوەتەوە

سودانی سەردانی ئێران دەكات

ناوەندی هەواڵ

پێگەی "بەغداد ئەلیەوم" لە زاری سەرچاوەیەكی بەرپرس لە نوسینگەی سەرۆكایەتی ئێران ئەوەی ئاشكراكردووە، "بەمزووانە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی تاران دەكات".

"بەوتەی ئەو سەرچاوەیە "پێدەچێت سەردانەكە لە نیوەی كانوونی دووەمی 2025 بێت و ئامادەكارییەكان بۆ پێشوازیكردنی دەستیپێكردووە".

وەك سەرچاوەكە ئاماژەی پێداوە، ئامانجی سەردانی سودانی و وەفدە یاوەرەكەی، دۆخی ناوچەكەیە بەتایبەتیش سوریا دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لەسەر دەستی گروپەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە هەشتی كانوونی یەكەمی ڕابردوو.

دواین سەردانی سودانی بۆ تاران لە 22 ی ئایاری 2024 بوو، كە بەشداری لە ڕێوڕەسمی ناشتنی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری پێشووی ئێران كرد، دوای ئەوەی فرۆكەكەی لە باكوری ڕۆژئاوای ئێران لە 19 ی هەمان مانگ كەوتەخوارەوە.

هەروەها لە 11 ی ئەیلولی ڕابردوو، مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران سەردانی عێراقی كرد و سێ ڕۆژ مایەوە، لەو سەردانەدا سەرۆك كۆماری ئێران جگە لە كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق سەردانی هەرێمی كوردستانیشی كرد و لەگەڵ بەرپرسانی پارتی و یەكێتی لە هەولێر و سلێمانی كۆبوەوە دواتریش لە بەسرە كۆتایی بە سەردانەكەی هێنا.

 

  • مووچەى خانەنشینى پێشمەرگە کەمدەکرێتەوە

  • ئەحمەد شەرع سەردانی سعودیە دەكات

  • وادەی دەنگدان بە هەمواری یاسای بودجە دیاریکرا

  • داوای ڕاگرتنی به‌ قاچاخبردنی نه‌وتی هه‌رێم دەكرێت

  • سەلوان مۆمیکا ئەو کەسەی قورئانی سوتاند کوژرا

  • عێراق؛ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و کوژرا و بریندارى لێکەوتەوە

  • وادەی بەڕێوچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاری دەکرێت

  • كۆگایەكی داعش لە بەغداد تەقییەوە و كوژراو و بریندار هەیە

  • په‌رله‌مانى عێراق ئیفاد ڕاده‌گرێت

سەرەکی