2024-12-31 251 جار خوێنراوەتەوە

ئەمڕۆ سودانی دەگاتە ئێران

ناوەندی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی رەسمی بگاتە ئێران و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات، پێشهاتەکانی ناوچەکە و دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەراست تاوتوێ بکات.

میدیا عێراقییەکان بڵایانکردەوە ئەمڕۆ سێشەممە 31-12-2024،  محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئسەردانی تاران دەكات و بارودۆخی نوێی سوریا و گۆڕانکارییەکانی وڵاتەکە بەشێک دەبێت لە کارنامەى سەردانەکە.

دواین سەردانی سودانی بۆ تاران لە 22 ی ئایاری 2024 بوو، كە بەشداری لە ڕێوڕەسمی ناشتنی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری پێشووی ئێران كرد، دوای ئەوەی فرۆكەكەی لە باكوری ڕۆژئاوای ئێران لە 19 ی هەمان مانگ كەوتەخوارەوە.

هەروەها لە 11 ی ئەیلولی ڕابردوو، مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران سەردانی عێراقی كرد و سێ ڕۆژ مایەوە، لەو سەردانەدا سەرۆك كۆماری ئێران جگە لە كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق سەردانی هەرێمی كوردستانیشی كرد و لەگەڵ بەرپرسانی پارتی و یەكێتی لە هەولێر و سلێمانی كۆبوەوە دواتریش لە بەسرە كۆتایی بە سەردانەكەی هێنا.

  • مووچەى خانەنشینى پێشمەرگە کەمدەکرێتەوە

  • ئەحمەد شەرع سەردانی سعودیە دەكات

  • وادەی دەنگدان بە هەمواری یاسای بودجە دیاریکرا

  • داوای ڕاگرتنی به‌ قاچاخبردنی نه‌وتی هه‌رێم دەكرێت

  • سەلوان مۆمیکا ئەو کەسەی قورئانی سوتاند کوژرا

  • عێراق؛ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و کوژرا و بریندارى لێکەوتەوە

  • وادەی بەڕێوچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاری دەکرێت

  • كۆگایەكی داعش لە بەغداد تەقییەوە و كوژراو و بریندار هەیە

  • په‌رله‌مانى عێراق ئیفاد ڕاده‌گرێت

سەرەکی