2025-01-08 147 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە تاران

ناوەندی هەواڵ

بەرەبەیانی ئەمرۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وزیرانى عێراق بە سەردانێک گەیشتە تاران و چاوی بە بەرپرسانى باڵای ئەو وڵاتە دەکەوێت، بڕیارە گفتوگۆ بکات لەبارەی  پێشهات و گۆڕانگارییەکانى ئەمدواییەى ناوچەکە و پەیوەندییەکانى بەغداد و تاران.

فادی شەمەری، ڕاوێژکاری سیاسی سودانی، کە هاوکات ئەندامى شاندی سەردانەکەیە، بە ڕۆژنامەى سەباحی وتووە، سەردانەکە هەلێکی ناوازەیە بۆ ئەوەی  عێراق وەک پردی پەیوەندی و لێکتێگەیشتنە ئیقلیمى و نێودەوڵەتییەکان بخرێتەوە سەر شانۆی سیاسی.

پێشتریش، ئاژانسی ئەنادۆڵوی تورکی لەبارەی سەردانەکەوە بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا پەیامێکی بۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ناردووە و داوایکردووە سنوورێک بۆ هەژموونی گرووپەکانی نزیک لە ئێران لە وڵاتەکەی دابنێت.

  • مووچەى خانەنشینى پێشمەرگە کەمدەکرێتەوە

  • ئەحمەد شەرع سەردانی سعودیە دەكات

  • وادەی دەنگدان بە هەمواری یاسای بودجە دیاریکرا

  • داوای ڕاگرتنی به‌ قاچاخبردنی نه‌وتی هه‌رێم دەكرێت

  • سەلوان مۆمیکا ئەو کەسەی قورئانی سوتاند کوژرا

  • عێراق؛ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و کوژرا و بریندارى لێکەوتەوە

  • وادەی بەڕێوچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاری دەکرێت

  • كۆگایەكی داعش لە بەغداد تەقییەوە و كوژراو و بریندار هەیە

  • په‌رله‌مانى عێراق ئیفاد ڕاده‌گرێت

سەرەکی